سێرگی لاڤرۆڤ و نێچیرڤان بارزانی لە ڕووسیا كۆ دەبنەوە

خواكوڕك
دوای بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆڕبەندی ئابووری نێودەولَەتی لە بوتڕسبۆرگی وڵاتی روسیا لە سەرەتای مانگی داهاتوو, گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕای دەگەیەنێت، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، كۆدەبێتەوە.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕای گەیاند :” بڕیارە لە 1 تل 3/ 6/ 2017 لە شاری بوتڕسبۆرگ لە ڕووسیا، كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت”.

ئاماژە بەوە دا، كە لەو كۆڕبەندەدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە.

گوتەبێژەكە، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەوەشی خستەڕوو، كە “لاڤرۆڤ” لەگەڵ جێگری ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كۆمۆنویلس دۆمینیكا و ژمارەیەك وەزیری دیكە، چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

Back to top button