سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بولگاریا كۆدەبێتەوە
خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریایی مردوو لە وڵاتی ئوردن ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی بە یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی بولگاریای كرد.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بۆیكۆ بۆریسۆڤ سەرۆك وەزیرانی بولگاریا لە سۆفیای پایتەختی ئەو وڵاتە پەیوەندییەكانی هەردوولا و هاوكاری زیاتری ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێكرا.
ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوو لە مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هێمن هەورامی راوێژكاری كاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەو وڵاتە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.