میدیاكانی گۆڕان تێكچوونی باری تەندروستی هێرۆخان رادەگەیەنن

خواكوڕك
میدیاكانی گۆڕان ئەمرۆ 29ی 5ی 2017 بڵاویان كردەوە، هاوسەری تاڵەبانی( هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) باری تەندروست تێكچووە، بردراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام هیچ زانیاریەكی تر لەبارەی باری تەندروستی ئاشكرا نەكراوە”.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی گۆڕان، لە دووڕۆژی ڕابردوو “هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد” ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هاوكات هاوسەری جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی ، باری تەندروستی تێكچووە .

میدیاكانی گۆڕان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە لە ئێستاهیچ راپۆرتێك لە سەر باری تەندروستی هێرۆخان بڵاو نەكردۆتەوە تەنانەت بە جۆرێك میدیاكانی ئەم حزبە خۆیان درو گرتووە لە هەر هاوالێك پەیوەست بە باری تەندروستی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەیان.
هەروەها خواكوڕك زانیویەتی كە یەكێتـی ویستویەتی پرسی نەخۆشكەوتنی هێرۆخان بە شاراوەی بهێلێتەوە, بەڵام میدیاكانی بزووتنەوەی گۆڕان هەواڵەكەیان بڵاوكردۆتەوە.

Back to top button