نرخى ده‌رمان و نۆرینگه‌ پزیشكیه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك 
ئه‌گه‌ر چى ماوه‌ى دوو ساڵه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان و نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كانى ده‌ركردووه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و بگره‌ نرخه‌كانیش زیاتر به‌رزبونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته‌ جێگه‌ى ناڕه‌زایی هاوڵاتیان”.
ساڵى 2015 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى ڕێكخستنى ده‌رمان و كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان و نۆرینگه‌ پزیشكیه‌كانى ده‌ركرد ، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و نرخى نۆرینگه‌كانیش به‌رز بونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و ده‌رمانیش له‌ بازاڕى ئازاددا نرخى له‌ ده‌رمانخانه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ده‌رمانخانه‌یه‌كى تر ده‌گۆڕێت”.
هاوكات له‌گه‌ڵ داواكردنى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى نۆرینگه‌كان ، به‌شێك له‌ پزیشكه‌كانیش باس له‌ گرانى كرێى بیناكانیان ده‌كه‌ن ، پزیشكه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه‌ كه‌ سه‌ره‌تا كرێى بیناكانیان بۆ كه‌مبكرێته‌وه‌ و دواى ئه‌وه‌ش نرخى نۆرینگه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ .
سه‌ره‌تاى دروستبوونى قه‌یرانى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا كه‌ نرخى ده‌رمان و نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كان به‌ ڕێژه‌یی ( 20% ) كه‌مبكاته‌وه‌و به‌ پێى پشپۆڕى پزیشكه‌كان نرخه‌كان دیارى بكرێن ، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراو پزیشك و ده‌رمانخانه‌كانیش به‌ نرخه‌كان پابه‌ند نه‌بوون .
Back to top button