پەیمانگای دیموکراسی نیشتیمانی ئەمریکی راپرسیەكی خۆی لەسەر ریفراندۆمی كوردستان ئاشكرا كرد

خواكوڕك 

بەپێی راپرسیەكی پەیمانگای دیموکراسی نیشتیمانی ئەمریکی (%96)ی خەڵكی كوردستان دەنگ بە سەربەخۆی كوردستان دەدەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە رۆژی 7ی 6ی 2017 بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە لەنێوان هێزە سیاسیەكانی باشوری كوردستان بەرێوەچوو، بریاردرا كە لە رۆژی 25ی 9ی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەنجام بدرێت”.

پەیمانگای دیموکراسی نیشتیمانی ئەمریکا کە بە ئین دی ئای ناسراوە لە نویترین راپرسیدا لەسەر پرسی ریفراندۆمی کوردستان ، ٪۹٦ ی خەلکی کوردستان دەنگ بە سەربەخۆیی دەدات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا پاش راگەیاندنی رۆژی ریفراندۆم لەكوردستاندا، خەڵكێكی زۆر ئامادەكاری دەكات بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم لەكوردستاندا، پێشتر چەندین راپرسی لەبارەی ریفراندۆم لەكوردستاندا ئەنجامدرا، كە ئاماژەیان بە رێژەی بەرێزی بەشداری بەڵێ دەكرد لەكوردستاندا بۆ سەربەخۆی كوردستان”.

Back to top button