كەناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی بە لۆگۆی خۆیانەوە نوێ دەكرێنەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە قەیرانی دارای رەنگادنەوەی گەورەی بەسەر هەر دوو كەناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی وە دەركەوت, وا بڕیارە لەمەو دوا هەردوو كە نالەكە بخرێنە چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی كوردستان.
كاروان ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، لە لێدوانێكی میدیایدا ڕاگەیاند، بەمەبەستی سود بینی لە توانا مرۆییەكانی هەردوو كەناڵەكە, بە تایبەت دوای ئەوەی جۆرێك لە پەرش و بڵاوی هەبوو, وە بۆ ئەوەی تواناو وتارە میدیایی و ئیداری و توانا دارایەكانی هەردوو كە ناڵ رێك بخرێن, بڕیارە زاگرۆس و كوردستان تیڤی بخرێنە ناو چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی كوردستان.
ئاكرەی گویشی:” لەمەودوا هەردوو كەناڵەكە بە هەردوو شاشەی خۆیان و بە لۆگۆی خۆیانەوە دەمێننەوە و كارەكانی خۆیان دەكەن، تەنیا ”لە ڕووی كارگێڕی و دارایی و تەكنیكییەوە، لە چوارچێوەی (دەزگای سەتەلایتی كوردستان)دا كار دەكەن، ئەگینا هەردوو كەناڵەكە بەردەوام دەبن لە كارەكانی خۆیان، بەڵام هەماهەنگی و تێكەڵكردنی بابەتەكان و هاوكاریكردنی یەكتر لەسەر شاشە و پشت شاشە یەك دەخرێت“.
هەر وەها لە بارەی كوالێتی كەناڵەكان ئاكرەی ئەوی ئاشكرا كرد كە, بۆ هەردوو كەناڵەكە لە سیستەمی (HD) بەرەو كۆتاییە و هەردوو كەناڵەكە لە یەك شێوازدا كۆدەكرێنەوە. گوتیشی: ”ڕەنگە ماوەیەكی پێویست بێت بۆ ئەوەی بە پەخشی (HD) هەردوو كەناڵەكە بكەونە كار، بەڵام بە بەرنامەی نوێ و لەوانەیە ستافی پێویستیشیان بۆ زیاد بكرێت و ئەو توانایانەی هەن، باشتر و بەرەو پێشتر ببرێن“.