یو ئێن: پێنج ملیۆن مناڵی عێراقی لە ژێر هەڕەشەدان
خواكوڕك
ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامارێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو کە بەهوی شەڕو پێکدادانە نێوخۆییەکانی عێراقەوە نزیکەی پێنج ملیۆن منداڵ لەو وڵاتە لە مەترسیدان.
هەرلەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە بەکارهێنانی منداڵان دەکات لە جەنگەکانداو ئەوەش ڕون دەکاتەوە کە زۆرجاریش کردەوەی توندوتیژیان پێ ئەنجام دەدرێت. لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر دۆخی قورسی ژیانی ڕۆژانەو کارکردن بە منداڵانی عێراق و مانەوەیان لە سەرجادەو بێ باکی حکومەت لەو بارەوە.