رۆژنامەیەكی روسی, روسیا رازیە بە لەشكركێشی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین و لێدان لەپەكەكە

خواكوڕك
دوای ئەوەی توركیا بەهۆی بوونی چەكادارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی غەفرین و دەورو بەری رووسیا دوو رێگا دەخاتە بەردەم پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە رۆژئاوای كوردستان, یان دەبێت عەفرین رادەستی سوریا بكەن, یان توركیا لەشكر كێشی دەكات.
سەرچاوەیەك لە سیاسیانی رۆژئاوای كوردستان لە بارەی راستی ئەم هەواڵە بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” بەلێ‌ مۆسكۆ بە پەیەدەی راگەیاندووە، یان دەبێ شاری عەفرین رادەستی رژێمی سووریا بكاتەوە، یان خۆی بۆ لەشكركێشیی سوپای توركیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا، كە نزیكن لە توركیا، ئامادە بكات.
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی ئەم پەیامەی روسیا بۆ پەیەدە دوای سەردانی وەزیری بەرگری روسیا هات بۆ توركیا كۆبوونەوەی لەگەڵ بەر پرسانی ئەم وڵاتە.
هەر پەیوەست بەم بابەتە رۆژنامەی (ئوترۆ)ـی رووسی رۆژی سێشەممە 4.7.2017 بڵاوی كردبووەوە، سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا لە ئیستەنبوڵ بە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیای راگەیاند، حكوومەتی رووسیا ”رازییە“ بە لەشكركێشیی سوپای توركیا لە دژی پەیەدە لە عەفرین.
دوای كشانەوەی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای كوردستان، پەیەدەی باڵی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستی بەسەر ئەو بەشەی كوردستاندا گرت و تێیدا رێگا بە هیچ حزب و لایەنێكی سیاسیی دەرەوەی بیری ئاپۆچی نادا حزبایەتی بكات.

 

Back to top button