سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك: داھاتوومان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان باشتر دەبێت

خواكوڕك
دوای بڕیاری سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان, سەرۆك ھۆز و عەشیرەتەكانی كەركووك پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان دەردەبڕن و جەخت لەسەر بەشداریكردنیان و دەنگدانیان بە بەڵێ دەكەنەوە.

ئەوان پێیانوایە بە مانەوەیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان, داھاتوویان باشتر دەبێت بەتایبەت ژیانیان پارێزراو دەبێت كە لە رابردوو ئێستاشدا پێشمەرگە بە بێ جیاوازی پێكھاتەكانی شارەكەی پاراستووە و ھەرێمی كوردستانیش پێشوازی لەھەزاران ئاوارەی عەرەب كردووە.
شایەنی باسە هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە لە تەواوی سەرزەمینی باشوری كوردستان, ریفراندۆم ئەنجامبدات بە مەبەستی سەربەخۆ بوونی كوردستان.

Back to top button