لاوانی رووسیا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی كوردستان دەربڕی
خواكوڕك
دوای بڕیاری بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆی كودستان لە 25ی ئەیلولی ئەمساڵ لە سەر ئاستی جیهان بە شێوی جیا پێشوازی لەم پرسە كرا, لەم چوار چێوەیە لاوانی روو سیا لە نامەیەكیاندا پشتگیری بۆ سەربەخۆی كوردستان دەردەبڕن.
لاوانی رووسیای یەكگرتووكە لاوانی پارتەكەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ئێستای رووسیان لە نامەیەكیاندا كە ئاراستەی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆكی لاوانی جیھان و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووە، پشتگیری خۆیان بۆ گەلی كوردستان و ریفراندۆم دەربڕیووە.
لە نووسراوێكی فەرمیدا لاوانی رووسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتیوانیكردن لە ریفراندۆم و راشیانگەیاندووە، ئامادەن بۆ پشتگیری پرۆسەكە شاند و نوێنەری تایبەتی خۆیان بنێرن بۆ كوردستان.