كۆبوونەوەی فراكسیۆنی گۆڕان شەڕە بۆكسی تێكەوت

خواكوڕك
دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ویەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری یەكخستنەوەی فراكسیۆنەكانی هەردوو حزبیان دا لە پەرلەمانی كوردستان وئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان, بەڵام یەك رۆژ دوای بڕیارەكە لەسەر گۆرێنی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان شەڕە بۆكس دروست دەبێت.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایەتی زانیوە, دوێنَ لەسەر گۆرێنی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە لە نێوان ئەندامانی ئەو فراكسیۆنەكراوە, بەڵام كۆبوونەوەكە گرژی تێ دەكەوێ و شەڕە بۆكس دەكەوێتە نێوان دوو پەرلەمانتار.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:”دوای شەڕە قسە لە نێوان هەردوو پەرلەمانتار رابوون مەعروف و قارەمان قادر دواتر شەڕە بۆكس رویدا وە لە نێوان بە ناو بژیوانی ئەندامانی تری فراكسیۆنەكە دۆخەكە هێور كراوەتەوە”
لەوبارەیەوە بەهار مەحموود ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە لە پرۆسەی دیموكراسیدا گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا بە بنەمایەكی سەرەكی دادەنرێت, ئێمەش لە فراكسۆنی گۆڕان چەند مانگ یان ساڵ جارێك سەرۆكی پەرلەمان دەگۆڕین, رەنگە لەسەر گۆڕانكاری لەیەك زویر بون و عادز بونیش هەبێت ئەمە مانای وانیە دورمانخاتەوە لە ستراتیجیەتی كارەكانمان هەركێیەك سەرۆك فراكسیۆن بێت”
چاو دێرێكیش لەو بارەبەوە بە خواكوڕكی گوت:” دوای كۆچی كاك نەوشیروان دۆخی ناو خۆی گۆڕان و ئیدارەدانی بزووتنەوەكە ئاستەنگی زۆری بۆ دروست دەبێت, ململانێكان لەسەر پۆستە جیاوازەكان سەرەتای ئەم ئاستەنگانەن كە لە داهاتوودا گەورەتر دەبن, هەروەها دەنگۆی بوونی ئەو رووبەرووبونەوەی نێوان پەرلەمانتارانی گۆڕان, ئەوە دەسەلمێنێت كە گۆڕان لە بنەرەتدا باوەڕی بەو هاوپەیمانەتیە نیە كە لەگەڵ یەكێتی هەیەتی, ئەگەر باوەڕی پێی هەبوایە بەتاكید ئێستا دەستی بۆ گۆڕانكاری لەسەرۆكی فراكسۆنەكەیان نەدەبرد كە لە داهاتوودا ل نێوان ئەوان و یەكێتی دەبێت یەك سەرۆك فراكسیۆن هەبێت, كە دەبێت جاریكی دیكە ئە مەعمەعەیە دروست بێت”

Back to top button