بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداری لە ناوچوونی حزبەكەی دەدات

خواكوڕك
لەگەڵ درێژەدان بە دۆخی چەق بەستووی هەرێمی كوردستان, كە بزووتنەوەی گۆڕان رۆلێكی گەورەی هەیە لە خراپی پەیوەندیە سیاسیەكان, بەر پرسێكی ئەو بزووتنەوەیەش ئاشكرا دەكات كە بەبێ یەكێتی، گۆڕان هیچ بریارێك نادات، بۆیە دەبێت یەكێتی خۆی یەكلا بكاتەوە.
عەبدولڕەحمان حوسین، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاندووە:”گۆڕان حەز دەكات لەگەڵ پارتی گفتوگۆی راستەوخۆ بكات، بەڵام دەشیەوێت بە پارتی بڵێت پەرلەمان لەكوێ وەستاوە، لەوێوە دەست پێدەكەینەوە، واتە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەموار بكەنەوە، لەگەڵ ئەوەش پارتی بەوە رازییە، بەڵام ئێستا ساحەكە بەدەست یەكێتییە، باڵانس لای ئەوە، چونكە گۆڕان بەبێ یەكێتی پەنجە ناخاتە ناو ئاو”.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو، ئەوەشی خستەڕوو: “كێشەكە لای گۆڕانە، ئەگەر گۆڕان رێكخەری گشتی خۆی دیاری نەكات، ئەوە بەرەو نەمان دەڕوات و دەبێتە گرفتیش بۆ كوردستان”.

Back to top button