هۆشیار زێباری وەڵامی توندی نوری مالكی دەداتەوە

دوای ئەوەی چەندین جار نوری مالیكی هێڕشی نارەوای كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە دوای بریاری سازدانی ریفراندۆم كە گوتوویەتی كورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكات, بەڵام مافی جیابونەوەی نیە, لەسەر ئەم قسەیەیەی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم وەڵامی توندی نوری مالكی سەرۆكی حزبی دەعوەو جێگری سەرۆك كۆماری عیراق دەداتەوە.
لە وەڵامی ئەو لێدوانەی مالیكی هۆشیار زێباری بە كەناڵی (روداو)ی راگەیاند: ئەمە بۆچونی نوری مالكییە، ئەو لە جیهانێكی تردا دەژی كە هیچ پەیوەندی بە واقعەوە نییە، جیهانی ئەو جیهانێكی گریمانەییە، ئەمە مافێكی سروشتی هەموو گەلانی دونیایە.
هۆشیار زێباری وتیشی: مالكی پێویستە باش پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان بخوێنێتەوەو پیایدا بچێتەوە كە ئەمە مافی ئێمەیە یان نا، ئێمە ئەو مافە لە مالكی وەرناگرین، میللـەتی خۆمان بڕیاری لەسەر دەدات و بژاردەی ئێمەیە.

 

Back to top button