واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان ئاشكرا كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كان
پاش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی، بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌رمی نواندنێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت، وا بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده پارتی و گۆران له ئاستێكی باڵا كۆببنه‌وه و تاوتوێی كێشه و گرفته‌كانی نێوانیان بكه‌ن، به‌ره‌و چاره‌سه‌ر.
پاش هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان و پیرۆزباییه‌كانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی پارتی بۆ ئه‌و حیزبه‌و سه‌ردانیكردنی وه‌فدێكی باڵای پارتی به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی، بۆ لای گۆڕان دۆخی نێوان ئه‌و دوو حیزبه هێور بۆته‌وه‌و بڕیاره هەفتەی داهاتوو كۆبونه‌وه له‌نێوانیان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و هیچ گرفتێك له نێوانیان نه‌مێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده پارتی و گۆڕان كۆببنه‌وه و كێشه‌كانی نێوانیان تاوتوی بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن و پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان ده‌بێ.