داعش گەیشتە وڵاتێكی تر

 

رۆژنامەیەكی جەزائیری ئاشكرای دەكات، پۆلیسی ئەو وڵاتە شانەیەكی نوستوی داعشی دەستگیركردوە كە دەیانویست ناوچەیەكی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكەن.
رۆژنامەی نەهاری جەزائیر ئاشكرایكرد، بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، پۆلیسی جەزائیر شانەیەكی نوستوی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی دەستگیر كردوە كە لەلایەن كەسێكەوە سەركردایەتی كراوە پێشتر لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە كاریكردوەو لەفەرەنسا بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی كراوە.
لە رۆژنامەكەدا بڵاویشكراوتەوەتە، محەمەد یاسین ئەكنوش لەشاری تیبازە دەستگیر كراوە كە سەرپەرشتی شانەیەكی نوستوی كردوەو بەنیازی كاری تیرۆریستی بوە، لە بەرنامەشیدا بوە ناوچەیەكی ئەو وڵاتە بۆ بەرژەوەندیی داعش كۆنترۆڵ بكات.
ئاشكراشكراوە، ئەندامانی شانەكە بەسەر چەند شارێكی جەزائیردا بڵاوبونەتەوەو ئامانجیان چالاكییەك بوە كە لە پایتەختی ئەو وڵاتەوە دەستپێبكەن و چەند مەشق و راهێنانێكیشیان لە دارستانێكی چڕی نزیك شاری تیبازە ئەنجامداوە.

Back to top button