پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و شۆفێره‌ی ده‌ستگیركرد كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 5 هاووڵاتی له رووداوه‌كه‌ی دوێنێ.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی دوینێ ئێواره‌ی شاری هه‌ولێر،بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت” ئەو شۆفێرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی 5 هاووڵاتی لەدوای هەڵهاتنی دەستگیركرا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە ڕایگەیاندوه” لەدوای ئەوەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی دەكێشێت بەپێنج هاوڵاتیداو بەوهۆیەوە هەرپێنجەكەیان گیان لەدەست دەدەن، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵدێت و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە شوێنی شۆفێرەكە ئاشكرا دەكرێت و دەستگیر دەكرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له گه‌ره‌كی كۆرنیش له شاری هه‌ولێر پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خۆی ده‌كێشیت به 5 هاوڵاتیدا و ده‌ست به‌جێ ده‌ر پێنج هاوڵاتیه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، و پاشان شۆفێره‌كه هه‌ڵدێت، ئه‌مڕۆ و پاش رووداوه‌كه پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و شۆفێره‌ی راگه‌یاند كه له ئه‌سڵدا” عه‌ره‌به.