كارمه‌ندێكی كه‌ناڵی ئێن ئارتی: شاسوار داوای دیتنی بارزانی كرد به‌ڵام بارزانی له‌یاریه‌كه تێگه‌یشت
كارمه‌ندێكی پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئارتی و په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵه، ده‌لێـ” ساڵی 2011 شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رپرسی كۆمپانیاكانی نالیا، داوای دیداری له‌بارزانی كرد،تا بێتە بەر سێبەری، یارییەک بکات و دەستکەوتێکی باشی هەبێت، بەڵام بارزانی لە یارییەکەی گەیشت بۆیە، رەتی کردەوە، داوای دیدارەکەش لەرێیی بەندە و رێبوار ئەو رەحمانەوە پێشکەشی رەوانشاد فەلەکەدین کاکەیی کرا.
سه‌هین موفتی په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئارتی له نووسینێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا، له‌باره‌ی شاسوار عه‌بدولواجید و كه‌ناڵه‌كه‌ی و یاریه‌كانی بابه‌تێكی له‌ژێر ناوی كێ شاسواری گه‌وره‌كرد ده‌نووسێـ”ئەم گەنجە سەرمایەدارەی ئەمڕۆ خەریکە وەک گیڤارا خۆی دەنوێنێ، زۆر باش دەمناسێت، بەوپێیەی لەگەڵی کارمکردووە ده‌شلێـ”،ئێستا کە خەریکە بزووتنەوەیەک دەهێنێتە وجود بۆ شکستپێهێنانی (بەڵێ) بۆ رێفراندۆم، و لە شاشەدا وەها نیشان دەدات کەتوانای وەستاندنەوەی بەرامبەر بارزانی هەیە، جگە لە خواستی چەند ملیۆن دۆلارێکی دی لە دەستەڵات هیچی دیکەی نییە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندی پێشووی ئێن ئارتی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی پاش به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی نالیا ده‌شلێـ”ئەمن لەخۆڕا نانووسم، گەورەبوونی شاسوار ئەم هۆکارانەیە:( یه‌كه‌م” بێ پارەیی خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری، باش قۆستویەتییەوە، دووه‌م”دەستلەپشتدانی ناوبراو لەلایەن بەرهەم ساڵح و ئێستا قوباد تاڵەبانیش. سێهه‌م: پڕۆژە لاوەکییەکانی نزاری براگەورەی لەشاری بەغداد و دەست تێکەڵییان لەگەڵ مالیکی”.
هه‌روه‌ها ده‌لێـ” پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست تێكه‌ڵ بكات له‌گه‌ڵ مالیكی ساڵی 2011 له‌رێگای سه‌هین موفتی و رێبوار و ئەو رەحمانەوە داوایه‌كی شاسوارمان دایه رەوانشاد فەلەکەدین کاکەیی بۆ دیتنی بارزانی، به‌ڵام ده‌لێت بارزانی زوو له یاریه‌كه تێگه‌یشت”.