محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود:پێویسته كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و گۆڕان بێته پێشه‌وه
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به وه‌ڵام هات و رایگه‌یاند”ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تێیدان ئیدی چاوه‌ڕیی دواخستنی كێشه‌كانی نیه.
(محەمەدی حاجی مەحموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند”پێویسته كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، دۆخه‌كه چیتر ناخوازێت، ئێمه رێككنه‌كه‌وین،ناشبێت چاره‌سه‌ره‌كان دوابكه‌وێت،پێویسته گۆران بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێته پێشه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی ئه‌ركی خۆی له‌و پرسه به‌جێ گه‌یاند و هه‌موو مه‌رجه‌كانی لادا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له پێناو یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی نیشتیمانی، ئێستا ئیدی كاتی گۆرانه بێته، پێشه‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌به‌ر بارودۆخی گشتی و یه‌كڕیزی نیشتیمانی و تێكنه‌چوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، دواجار بڕیاری خۆی دا به‌وه‌ی كه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه به بێ مه‌رج، چه‌ند جارێكیش بۆ ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به‌گۆرانه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش گۆران ئاماده‌نه‌بووه وه‌ڵامی پارتی بداته‌وه، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی گووتوه” كه پاش كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌كه وه‌ڵامی پارتی ده‌ده‌ینه‌وه.