په‌كه‌كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تی ئێن تی و گوله هاوه‌ن و دژه‌تانكی داعشی له فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی و سوپای عێراقی كڕیوه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سوپای عێراقی، ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب و پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داهشیان فرۆشتووه به هێزه‌كانی په‌كه‌كه، له سنوری شنگال.
ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای دەكات كە ژمارەیەكی ئەفسەری عێراقی و پێشمەرگە بە چەند قۆناغێك برێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراوی پاشماوەی داعش بە چەكدارانی پەكەكە فرۆشراوە بێ ئاگاداری حكومەتی عێراقی، له كاتێكدا كه بڕیار بووه ئه‌و پاشماوه و ته‌قه‌مه‌نیانه له ناو ببردرێت، هیچ كڕین و فرۆشتنێكی پێوه نه‌كرێت، به‌ڵام به هاوكاری به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌و كاره كراوه.
ڕۆژنامەی ( العربی الجدید) بڵاویكردۆته‌وه” كه فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراقی چەند فەرماندەیەكی سەربازی تێوەگلاون لە فرۆشتنی چەك و پاشماوەی داعش بە چه‌كدارانی پەكەكە لە بەرامبەر 50 هەزار دۆلار كە پێكهاتووە لە 500 كگم تی ئێن تی و گولە هاوەن و بۆمبی چینراو و دژە تانك.
ئاماژەی بەوە كردووە كە سێ فەرماندەی سەربازی لە ئەو گرێبەستە گلاون لە چیای شەنگال و قەزای شەنگال و خانە سۆر، كە یەكێكیان فەرماندەیەكی سەربازی یەكێتیە و ئه‌و سی كه‌سه‌ش واژۆیان له كۆنوسی لەناوبردنی ئەوچەك و تەقەمەنیانەیان كردووە لە سەربازگەیەكی نزیك حەمام عەلی بەڵام لە ڕاستیدا فرۆشتویانە بە پەكەكە، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ڕۆژنامەكەش ناوی ئەو ئەفسەرهی یەكێتی نیشتمانی بردووە بە ناوی ( ك.خ) كە وەك نێوەندگر كاری كردووە لە فرۆشتنی چەكەكان بە پەكەكە، له سنوری قه‌زای شنگال.