خواردنه‌وه‌ی قاوه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خاوه‌نی بیر و هۆشی خۆت بی
خواردنه‌وه‌ى قاوه ده‌توانێت مه‌ترسى تووشبوون به ئاڵزاهیمه‌ر یا بیرچوونه‌وه و بچووكبوونه‌وه‌ى مێشك كه‌م بكاته‌وه هه‌ست شادمانى وهوشیارى له نێوتان زیاد بكات، هه‌روه‌ك زانراوه قاوه هۆكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خاوه‌ن بیر و هۆشیكی ته‌ندروست بی.
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانایان زانكۆى (ئێندیانا بلومینگتۆن) له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، پیشانى داوه كاریگه‌رییه‌كانى به سوودى قاوه له سه‌ر چاڵاككردنى جه‌سته‌ى مرۆڤ نییه به‌ڵكو ئه‌و جۆره خواردنه‌وه پرهه‌واداره ده‌بێت هۆى به‌هێزكردنى پرۆتینى ” ئێن ئێم ئێن ئه‌ى تى 2 ” له مێشكدا ، ئه‌گه‌ر تووشبوون به ئاڵزاهیمه‌ر و بچووكبوونه‌وه‌ى مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه . ئه‌و جۆره ئانزیم یا پرۆتینه رێگه له گردبووونه‌وه‌ى گیره‌ى پرۆتین له مێشك كه رۆڵى سه‌ره‌كى تووشبوون به ئاڵزاهیمه‌ر ده‌بێنێت ، كه‌م ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ى مادده‌ى چه‌ورى له مێشك زه‌مینه‌ى تووشبوون به نه‌خۆشسسه‌كانى كۆ ئه‌ندامى ده‌مار و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانى تر پاركینسۆن و ئامیوترۆفیك زیاتر ده‌كات . ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجامدا , توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه پێكهاته‌كانى نێو قاوه له‌وانه كافیین ده‌بێته هۆى زیادبوونى ئانزیمى “ئێن ئێم ئێن ئه‌ى تى 2 ” و به‌هێزبوونى ئاستى توانایی مێشك و بیروهۆشى مرۆڤیش به‌هێز ده‌كات .
شایانى ئاماژه‌یه زیاتر له 47 میلیۆن كه‌س له سه‌ر انسه‌رى جیهان به هۆى نه‌خۆشیی ئاڵزاهیمه‌ره‌وه ئازار ده‌كێشێن و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه تا ساڵى 2050 بۆ رێژه‌یه‌كى زیاتر به‌رزبێته‌وه .