لە بری چاڤیلاند بردنیان بۆ سیمیناری خاوەنی چاڤیلاند.

لە ماوەی ڕابردوو سەرمایەدارێکی شاری سلێمانی سیمینارێکی تایبەتی سازکرد به ئامانجی هەوڵدان بۆ زیادکردنی دەنگی نەخێر لە ڕیفراندۆمی ۲٥ی ۹ و لەو ڕووەشەوە دوای کۆتایی سیمینارەکە کۆمەڵێک ڕاستی دەرکەوتن.
 
گەنجێکی دەڤەری گەرمیان کە بەشداری سیمیینارەکەی کرد دەڵێت ئێمە پاسمان لە نزیک قوتابخانەیەک بۆ ئامادەکراو پێیان وتین ئەم پاسانە بە بڕیاری کاک شاسوار نێردراون بۆ ئەوەی بتان بەین بۆ چاڤیلاند بەبێ پارە،بەڵام سەرئەنجام لەبەردەم هۆڵەکە دایان بەزاندین وتیان دواتر دەڕۆینە چاڤیلاندو دواتریش درۆیان کرد.
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش هاوڵاتیەک نوسیویەتی دەنگی من نەخێر بوو بەڵام ئەم درۆی تۆی سەرمایەدار بەرامبەر مناڵەکانمان دەنگەکەی گۆڕیم بە بەڵێ چونکە نەدەبوو هێشتا هیچ نیت بکەویتە درۆکردن.
Back to top button