ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستێكی ئارام بەبێ دروستبوونی دەوڵەتێك بۆ كورد ئەستەم

ھەرگیز رۆژھەڵاتی ناوەڕاستێكی ئارام نابینیت بەبێ ئەوەی نەتەوەكانی ناوچەكە نەبن بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان ،ئەمەش ئەوە دەخوازێت ھەموو گەلێك خاوەن كیانی سیاسی و حوكمڕانی خۆیان بن .
 
ڕۆژنامەنووس لێكۆڵەری بەناوبانگی جیھانی عەرەبی (سەعدەدین ئیبراھیم ) لە نووسینیكدا بۆ ڕۆژنامەی “میسر ئەلیوم ” ئاماژە دەكات بەوەی مافی تەواوی گەل و ئەتنیكەكانی ناوچەكەیە كە لە شێوەی قەوارەی فیدراڵ یان سەربەخۆ حوكمی خۆیان بكەن ، چونكە میژووی كولتوری و مرۆیی ناوچەكە بوونیاد نراوە لە سەر بوونی ئەم گەلانەی كە تییدا دەژیین .
 
ئەو لیكۆڵەرە ئاماژە دەكات لە سەدەی ھەشتەم و دەیەم تا كۆتای سەدەكانی ھەژدەش ئەم گەل و ئاینزایانە پێكھاتە سەرەكیەكانی ھەموو جوگرافیای خلافەكانی عەباسی و فاتیمی و ئەیوبی و مەمالیكەكان ، دواتریش لە سەردەمی ھەموو حوكمی عوسمانیەكان خاوەن پێگە و قەوارەی تایبەت بە خۆیان بوون ، تا ئەو كاتەی دابەشكارییەكانی كۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوایی بەریتانی و فەرەنسی بەسەر گەلانی ناوچەكە سەپێنرا .
 
سەعدەدین ئیبراھیم پێی وایە گەلی كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوشێوەی فەلەستینیەكان كەوتنە بەر دابەشكاری جوگرافی و كولتوورییەوە ، ھەر ئەو دەوڵەتانەش بەڵینی دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردیان دابوو لە سەدەی ڕابردوو لە تەواوی ئەو جوگرافیایەی كە كوردی تێدا دەژیین بەڵام دواتر كوردیان كرد بە قوربانی بەرژەوەندییەكانیان .
 
Back to top button