بارزانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری سلێمانی ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/08/slemani.jpg)
خواكوڕك
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی (مه‌حمود گه‌وره‌دێی) كه‌سایه‌تی دیاری سلێمانی، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌نێرێت.
له یه‌یامه‌كه‌دا كه ئه‌مرۆ 22ی ئابی 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: “خواڵێخۆشبوو كەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەری دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگە و خەباتگێڕی گەلەكەمان بوو”.
ده‌قی په‌یامه‌كه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بنەماڵەی خواڵێخۆشبوو مەحموود گەورەدێی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (مەحموود گەورەدێی)ـم بیست. خواڵێخۆشبوو كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگە و خەباتگێڕی گەلەكەمان بوو. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
22ـی 8ـی 2016