هیگواین هێرشی زیاتری ده‌كرێته‌ سه‌ر

خواكوڕك

ھێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئیدینسۆن کاڤانی، ھێرشێکی توند دەکاتە سەر گۆنزالۆ ھیگواینی ھێرشبەری نوێی یانەی یۆڤانتس، و به‌كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات.

كاڤانی به‌ رۆژنامه‌ی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی راگه‌یاندووه‌: راستە ھەموو کەسێک بەرپرسە لە رەفتارەکانی خۆی, منیش رێز لە بڕیاری ھەموو لایەک دەگرم، بەڵام نەدەبوو ھیگواین مەرجی سزای ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی بقۆزێتەوە و روو لەیانەی رکابەری یانەکەی خۆی بکات بێ گوێدانە ھیچ شتێکی دیکە. هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ڵێت: بێ گومان من هه‌رگیز وه‌ك هیگواین به‌و شێوه‌یه‌ یانه‌كه‌م جێ ناهێڵم.

دوای ئه‌وه‌ی هیگواین ریزه‌كانی یانه‌ی ناپۆلی جێدێڵێ و رووده‌كاته‌ یانه‌ی یوڤانتس، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌‌لایه‌ن هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌وه‌ لێده‌گیرێت. لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گۆنزالۆ ھیگواینی ھێرشبەری یانەی ناپۆلی بە بڕی ٩٤ ملیۆن یۆرۆ رووی لەیانەی یۆڤانتس کرد ئەمەش گەوەرترین بۆند بوو لە مێژووی خولی کالچیۆی ئیتاڵی.

 

Back to top button