بۆ ڕاگەیاندنی کۆمەڵ و سۆران عمر ، عەجەب چ ڕوویەکتان هەیە !!
بهمن کاك عبداللە
دوای ووتەکانی دوێنێ ی سەرۆک بارزانی کەفەرمووی تێناگەین ئیمە چ کارێکمان کردوە زەرەری کۆمەڵی تیابوو بێت ، ڕاگەیاندنی کۆمەڵ و ( سۆران ـسامری ) دوو ڕاپۆرتیان بڵاو کردوەتەوە ، بەو پەڕی روقایمی وە گوایە ووڵامە بۆ بارزانی .
بارزانی کەدەڵی تێ ناگەین چ کارێکمان کردوە زەرەری کۆمەڵی تیدابووبێت ، دەزانن یەعنی چی ؟
یەعنی خۆ ئێمە مامۆستاعبداللەی قەسرێ ی خاوەن دەنگی یەکەمی کۆنگرەی کۆمەڵمان بە ڕۆژی نیوەڕۆ لەبازگەی تاسلوجە نەکوشتوە ، یەعنی خۆ پارتی رەسەدی بارەگاکانی کۆمەڵی لە خورماڵ نەدا بەئەمریکیەکان تابەساروخ چل چەکدارتان بکاتە قوربانی ، یەعنی خۆ پارتی تورەکەی ڕەشی نەکردە سەری علی باپیر ، یەعنی خۆ پارتی لەسلیمانی خەتەری نەخستە سەرژیانی علی باپیر کەماڵی بارکرد بۆ هەولێر !!
( ئەلان فامیدەن منزور ئاغای بارزانی چی بود )
ئاخر ئێوە بەچ ڕوویەکەوە باسی حوکم ڕانی و پەرلەمانی کوردستان دەکەن ! ئەری هەر علی باپیر نەبوو کتیبی دەردەکرد و دەیووت پەرلەمان کوفرە ؟ ئەری ئاغای سامری تۆ چۆن لە خێڵی حەمەوە بووی بە بەڕیوبەری ئیداری نادی سلیمانی و دواتر ئەندامی پەرلەمان لەکەتیک دا هاوبیرەکانت لە زیندان دا ڕزان ، ئەری هەر تۆ نەبووی کرابووی بەکەوی ڕاوی و ڕاوی هاوڕیکانت یان پیت دەکرد ؟
ئەگەر حکومەت و پەرلەمان و پێشمەرگە بەدەست پارتیەوەیە ، ئەی وەزیرەکەتان زاواکەی کاکی ئەمیر چی دەکات لەو حکومەتە ؟ ئەویش وەک تۆ سامریە یان بەرەی گەلی کردوەتە قوربانی تیکە چەورەکەی ؟
ئەرێ پێم بڵێن کەناڵێك بەپارەی تمەن و وەسڵی فارسی قەرارگای ڕەمەزان ئیش بکات و ئەمیرەکەتان دوای کەشف بوونی مەلەفەکانی بەغدای ببیتە عەبدل مەئموری قەرارگا ، چۆن جورئەت دەکەن باسی کودایەتی و حوکم ڕانی کوردی دەکەن ؟ عەجەب چ ڕوویەکتان هەیە ؟
دوا قسەم بۆ کەناڵی پەیامی سەربەقەرارگا و سۆران عمری ناسراو بەسامری ، ئەری بۆ پرسیاریک لە جەنابی ئەمیر ناکەن لەماوەی ئەم دووساڵەدا چەن جار داوای دیداری بارزانی کردوە و چەن کەسایەتی و خەڵکی سیاسی کردوە بەڕجا چی بۆ ئەوەی خۆی فڕێ داتە دیوەخانی بارزانی بۆ عوزر خوایی ؟؟ لە هەمووجارەکان دا پێ ی وتراوە کاتمان نیە ؟ .
چەرمی ڕووتان هێندە قایمە بەبیستنی ئەم ڕاستیانەش عارەق ناکەن دڵنیام .