سبەینی وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد ، كە سبەینێ ” مەلوود چاوش ئۆغلوو ” سەردانی (بەغداد و هەولێر ) دەكات و لەگەڵ “سەرۆك بارزانی ” سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە .
بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سبەینێ چوار شەمە 23ی ئابی 2017 ” مولود چاوش ئۆغلو ” سەردانی (بەغداد )دەكات و لەگەڵ هەریەك لە ( فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێرا ق و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەو پەرلەمانتارانی توركمان لە پەرلەمانی عێراق ) كۆدەێتەوە.
لەگەشتەكەیدا ” مولود چاوش ئۆغلو ” سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ ( سەرۆك بارزانی ) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە .