فەرماندەكانی حەشدی شەعبی ئامادەی ڕێككەوتنەكەی نێوان حزبولاو داعش بوونە, عەبادیان ئاگادارنەكردۆتەوە
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو رێككەوتنێك لە نێوان حزبولای لوبنانی و داعش بە هاوكاری سووریا كرا بۆ گواستنەوەی چەكدارانی داعش لە سنورەكانی لوبنانەوە بۆ ناوچەی ئەلبوكەماڵ و جێرەزوورو سنورەكانی عێراق, چەند فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی ئاگاداری رێككەوتنی حزبوڵڵاو حكومەتی دیمەشق و رێكخراوی داعش بون لەسەر گواستنەوەی چەكدارانی داعش لە لوبنانەوە بۆ سنوری عیراق، بەڵام عەبادییان ئاگادار نەكردۆتەوە.
رۆژنامەی (عەرەبی لەندەنی)ی لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی باڵاوە رایگەیاندوە، چەند فەرماندەو بەرپرسێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی بەتایبەتی، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگری ئاگاداری رێككەوتنی حزبوڵڵا و حكومەتی دیمەشق و رێكخراوی داعش بون لەسەر گواستنەوەی چەكدارانی داعش لە سنوری سوریاو لوبنانەوە بۆ سنوری عیراق سوریا، بەڵام لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەكیان نەداوەتە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
رۆژنامەكە دەڵێت، فالح فەیازو ئەبو مەهدی موهەندیس لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەگەڵ داعش بەر لە سێ هەفتە ئاگاداری وردەكارییەكان بون، بەڵام عەبادییان ئاگادار نەكردۆتەوە.