له هه‌ولێر ئاهنگێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له شاری هه‌ولێر له پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌كردن بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاریكرا، بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ئاهنگێكی گه‌وره به‌ڕیوه‌بچێت.
له‌و باریه‌وه‌ی (ئاری نانه‌كه‌لی) یه‌كێك له رێكخه‌رانی ئاهنگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان، رایگه‌یاندوه” ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ر له ئێواره له شاری هه‌ولێر له بازاڕی ئیسكان، ئاهنگێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره سازده‌ده‌ین، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه وا بڕیاره له 25/9/2017 به‌ڕیوه‌بچێت، ریفراندۆمه‌كه.
نانه‌كه‌لی زیاتر گوتوویه‌تی” ئاهنگه‌كه جه‌ماوه‌ری و خۆڕسكه و بۆ هه‌موو كوردستانیانه به‌بێ جیاوازی و ئاهنگی ۆشی ده‌ربڕین و پاڵپشتیه بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه پرۆسه‌یه‌كی مێژووی گرنگ و چاره‌نوسسازه له مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له ئاهنگه جه‌ماوه‌رییه‌كه ئه‌وه زانراوه كه چه‌ندین چالاكی جۆرا و جۆر‌و و ئاهنگی خۆش ئاماده كراون و له میانه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی ئاهنگه‌كه به‌ڕیوه‌ده‌چێت.