پارتی و یه‌كێتی: 14ی مانگ په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌مرۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتن له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 14ی ئه‌و مانگه بۆ ئه‌مه‌ش بۆ جارێكی تر سه‌ردانی هه‌ردوو حزب( كۆمه‌ڵ و گۆڕان) ده‌كه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی دواین هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی و یەکێتی رێککەوتنێکی نوێ واژۆدەکەن و بەپێی ئەو رێککەوتنە 14ـی مانگ واتا ئەم پێنجشەممەیە پەرلەمان کارا دەکەنەوە هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە و، بۆ دواجار هەوڵدەدەن گۆڕان و کۆمەڵ بە کاراکردنەوەی پەرلەمان رازیبکەن و دوایین هەوڵی خۆیان لەگەڵیاندا دەدەن”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی رایگه‌یاندووه” کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو”، و بەیانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە واژۆی لەسەر دەکرێت، بهرێورسمێكی فه‌رمی واژووهكه ده‌كرێت”.