ئێستا گه‌یشت نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوایه‌ك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كات

پارێزگاری كه‌ركووك( د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) داوایه‌ك له‌ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كات، كه‌ كاردانه‌وه‌یان نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئیستیفزازیان بكه‌ن و هه‌وڵی شێواندی دۆخه‌كه‌ بده‌ن، ده‌لێـ”کەسانێک دەیانەوێت شکست بە پرۆسەی ریفراندۆم بهێنن بە ئیستیفزازکردن، داواتان لێدەکەم کاردانەوەتان نەبێت”.

د، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له‌ وتارێكی دا له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی بۆ شاری كه‌ركووك گوتی” “خەڵکی کەرکووک دڵنیا کرانەوە کە تەنیا دەمانەوێت رای ئەوان بزانین بۆ داهاتووی کەرکووک گوتیشی 25ی 9 ئه‌نجامدانی ریفراندۆم جێبەجێ دەکرێت و خەڵکی دەچنە سەر سندووقەکان و بە بەڵێ دەنگ دەدەن، کەسانێک هەن بە کۆڕ و کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی درووشم دەیانەوێت خەڵکی کەرکووک ئیستیفزاز بکەن ، داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکەم بەو کارانەی ئەوان ئیستیفزاز نەبن و کارادانەوەیان نەبێت چونكه‌ ئه‌وان ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، نابێت به‌م خه‌ڵكه‌ ئیستفزاز ببن”.

پارێزگاری كه‌ركووك گوتیشی” خەڵکانیک هەن دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە سەر نەگرێت ، بەهیچ شێوەیەک هاووڵاتیان نابێت کاردانەوەیان هەبێت ، ئەوان دەیانەوێت دۆخی کەرکووک ناسەقامگیر بێت و پشێوی بنێنەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئەوە ئەنجامی ریفراندۆمه‌”.

Back to top button