زەحمەتكێشان: یەكێتی شكەستی خۆی بە ویژدانكڕینی خەڵك دادەپۆشێت
خواكوڕك
هیوا سەید سەلیم، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایدەگەێنێت، یەكێتی قوتی خەڵكی بۆ كرینی كادیرانی ئێمە بەكار هێناوە، لەبارەی پێشنیاری یەكێتی بۆ یەكگرتن دەلێت یەكگرتن بۆ بەرژەوەندیی باڵا بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەین بەڵام بۆ بەرژەوەندیی كەسی و ململانێ ڕێككەوتن ناكەین.
هیوا سەید سەلیم لە بارەی ئەو كادیرانەی زەحمەتكێشانی كوردستانیش كە جیابوونەتەوە گوتی: ئەو كادیرانە چوونەتە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە كەچی ئاشكرای ناكەن ئەو ڕۆیشتنەش كاریگەرییەكی ئەوتۆ لە زەحمەتكێشانی كوردستان ناكات و تەنها 3یان ئەندامی هەڵبژێردراوی كۆنگرەن.
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە زەحمەتكێشان دەلێت یەكێتی شكەستی خۆی بە ویژدانكڕینی خەڵك دادەپۆشێت، ئەو كەسانەی لە زەحمەتكێشان كڕاونەتەوە تەنها كەسانی ئاسای و مامناوەندین، بەڵام دەلێت با یەكێتی بچێت ئەو پارەیەی بۆ ویژدانكڕینی كادیری حزبەكانی تر بەكار دەهێنێت، بۆ پێشمەرگە دێرینەكانی خۆی بەكار بهێنێت، كە بۆ ماوەی سێ مانگە لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەوتوون بۆ مووچەكەیان.