رۆژنامەنووسێكی ناوداری توركیا: لەمێژە ئەنقەرە مامەڵەی سەرۆك دەوڵەت لەگەڵ بارزانی دەكا

لە رابردوودا سەرۆك بارزانی توانیویەتی كارگەری گەورە لە سیاسەتی توركیا بكات و سیاسەتی بە رووی كوردستان گزڕانكاری تێبكات, كە بە ئالای كوردستان لە رێگای پرۆتۆكۆڵ و تەشریفاتی سەرۆكایەتی وڵات ەو بە ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكراوە لە سەر ئاستی سیاسی باڵا, رۆژنامەنوسێكی توركیاش دەڵێت:” لەمێژە ئەنقەرە مامەڵەی سەرۆك دەوڵەت لەگەڵ بارزانی دەكا”

ئێرتوغور ئۆزكۆك رۆژنامەنووسی دیاری توركیا، لە وتارێكیدا بۆ رۆژنامەی (حوریەت)، بە حكوومەتی توركیا دەڵێ هەڵەیەكی گەورە دەكەن ئەگەر هێزی سەربازی دژی هەرێمی كوردستان بە كاربهێنن. دەشڵێ لەمێژە ئەنقەرە مامەڵەی سەرۆك دەوڵەت لەگەڵ بارزانیدا دەكات.
ئەو رۆژنامەنووسە ماف بە حكوومەتی توركیا دەدات، كە دژی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بوەستێتەوە، هەروەها پێی باشە تانك و سەربازی توركیا لەسەر سنوور جێگیر بكرێن، یان لێدوانی توند بدرێت و پێیان بڵێن ریفراندۆم مەكەن و قبووڵی ناكەین، بەڵام هەڵەیە ئەگەر هێزیان لە دژ بەكاربهێنرێ.
ئۆزكۆك لە درێژەی وتارەكەیدا حكوومەتی توركیا ئاگادار دەكاتەوە، ئەگەر هێزی سەربازی دژی هەرێمی كودستان بەكاربهێنێ، ئەوكات هەموو دنیا دژی توركیا دەوەستێتەوە، پاڵپشتی لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن.
هەروەها سەردانی بارزانی بۆ ئەنقەرە بە بیر توركیا دەهێنێتەوە و دەڵێ “ئەو كاتەی بارزانی هاتە ئەنقەرە، ئێوە بوون مامەڵەی دەوڵەتان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و ئاڵای كوردستانتان لە تەك ئاڵای توركیا دانا، ئەوكات پرستان بە عێراق نەكرد كە بە نیازی شتێكی وان. ئەی ئەو كاتەی رێگەتان دا هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا بە رێگەی توركیا نەوتی خۆی بفرۆشێت پرستان بە بەغدا كرد؟ كەواتە لە مێژە ئەنقەرە مامەڵەی سەرۆك وڵاتی لەگەڵ بارزانیدا كردووە و مامەڵەی دەوڵەتیشی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كردووە”.

Back to top button