سروه عه‌بدولواحید له‌كه‌ناڵی مالیكی كێ ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه دژی بارزانی بووه بۆ له‌به‌غدا ده‌رمان ده‌كه‌ن
له‌میانی بەرنامەی (مناوەرە)ی کەناڵی (دیجلە) له به‌غدا سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ده‌ركردنی په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌لێـ” ئێمه نازانین حكومه‌تی به‌غدا بۆ ئێمه ده‌رده‌كات، كێ هه‌نده‌ی ئێمه دژی بارزانی بووه، نازانم بۆ ده‌بێت ئێمه ده‌ربكه‌ن له‌به‌غدا”.
هه‌ر له دیمانه‌كه‌ی دا كه له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم و سزاكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سازكرابوو، كه تێیدا سروه عه‌بدولواحید له‌به‌غدا به‌شداری كردبوو، رایدهگهێنێت، من له‌وه تێناگه‌م بۆچی ده‌بێت ئێمه له‌به‌غدا ده‌ركه‌ن، گوتیشی بارزانی ریفراندۆمی كردووه، تێناگه‌م بۆچی ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ئێمه له‌به‌غدا ده‌ربكات، كێ هێنده‌ی ئێمه دژی بارزانی و ریفراندۆم بووه!؟
سروه عه‌بدواحید هه‌روه‌ها له دیمانهكهشی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مالیكی كه دوێنێ شه‌و 27 له‌سه‌ر 28 سازكرابوو، رایگه‌یاند، من ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆم كراوه له به‌غدا بوومه و ده‌نگم نه‌داوه هه‌ركه‌سێكیش له‌گه‌ل مندا هاوسۆز بووبێت، پێم گوتوون برۆن به نه‌خێر یان بایكۆتی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌شه‌ڵ بێنێت، ده‌لێت ئێمه زۆر له‌حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق دژی ریفراندۆم بووین، به‌ڵام له‌وه تێناگه‌م بۆ ده‌بێت، ئێمه له به‌غدا ده‌ربكه‌ن”.
له كۆتایشدا رایگه‌یاند”ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان دامه‌زرا من ناچمه‌وه بۆ ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته و له عێراق دا ده‌مێنمه‌وه، ئاماده نیم ببمه هاوڵاتی ده‌وڵه‌تی كوردستان”.