ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ ده‌درێ و گیان له‌ ده‌ستده‌دات

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندوه‌” كه‌  ئێوارەی دوێنێ ئەفسەرێكی پۆلیس لەقەزای شەقڵاوە دەستڕێژی گوللەی لێدەكرێت و لەشوێنی ڕوداوەكە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌” كه‌ له‌ ڕێكەوتی ١/١٠/٢٠١٧ كاتژمێر شەشی ئێوارە، پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە قەزای شەقڵاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا ئەفسەرێكی پۆلیس بە ناوی (ڕائید/شێروان یاسین ئیسماعیل)، تەمەن ٤٥ ساڵە، دەرچووی خولی سێیەمی كۆلیژی پۆلیس بووە بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـەی كراوەتە سەر و لە ئاكامدا لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەستدا”.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر باسی له‌وه‌شكردووه‌” كه‌ تەرمی ئەو ئەفسەرە هەڵگیرایەوەو ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشكی دادی كرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە، پۆلیس تا ئێستاش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆكاری ڕاستەقینەی رووداو.

Back to top button