دۆناڵد تره‌مپ و كابینه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناو هێرشی میدیایی و ره‌خنه‌ی تووند..ئه‌مریكا كوردستان له‌ده‌ستده‌دات
پاش ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به سه‌دا 92ی سه‌ركه‌وت له 25ی 9ی 2017، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایان ئه‌مریكا و به‌رپرسانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، به‌شێوه‌یه‌ی جیاواز لێدوانی له‌باره‌وه دراو، جه‌خت له یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق كرایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوه‌خۆی ئه‌مریكا لێكه‌وتۆته‌وه، میدیاكان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ دژه به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه”ئەمریکا جەخت لە یەکپارچەیی وڵاتێک دەکاتەوە کە لەمێژە یەکپارچە نییە”. رەخنەکان لە ئەمریکا لەسەر ریفراندۆم لەوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە پێیانوایە، حکومەتی عێراق بڕیار لە کاربەدەستانی شیعە وەردەگرێت و ئەوانیش راسپاردە و بڕیارەکانی ئێران جێبەجێ دەکەن، ئه‌مریكاش به‌دوایی بۆچوونه‌كانی ئێران له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق كه‌وتووه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق له دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانه، رایگه‌یاندووه، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان وەکو خۆیەتی و گۆڕانی بەسەر دانایەت، بەڵام هەڵوێستێکی نەگۆڕی هەبووە و دەڵێت دان بە ریفراندۆمه‌كه نانێن و ئەمریکا جەخت لە یەکپارچەیی عێراق دەکاتەوە، بەڵام بەگوتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی عێراق نە یەکگرتوو بووە و نە یەکگرتووش دەبێت، پرسیار لە هۆکارەکانی نا یەکگرتوویی عێراق چەندین بابەت دەوروژێنێت ، ئەمریکا مەبەستیەتی لە هەڵوێستەکانی پشتگیری عەبادی بکات، بەڵام لەولاوە عەبادی دژی باشووری کوردستان لەگەڵ کەسێک وەکو قەیس خەزعەلی، سەرۆکی رێکخراوی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆدەبێتەوە کە هەموو ئامانجیان دژایەتی کوردستان و تەنانەت خودی ئەمریکاشە، خەزعەلی کە بە ئاشکرا پاڵپشتی لە ئێران وەردەگرێت، دەگوترێت عێراقیان کردووەتە پێگەیەک بۆ ئێران و بەرگری لە خواستەکانی تاران دەکەن، ئەوان لە قسەکانیاندا بە ئاشکرا دژایەتی ئەمریکا دەکەن، نموونەی مەهدی موهەندیس، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە بە ئاشکرا دەڵێت ئەمریکا لە عێراق دەردەکەن.
له لێدوانێكی دا خه‌ز عه‌لی له‌باره‌ی ئه‌مریكاوه ده‌لێـ” ئێمە بەڕاستی دژی ئەمریکاین ، بەشێوەیەکی ئاشکرا و بەرەسمی دەیلێین دژی بوونی بێگانەشین لە عێراق پێویستمان پێیان نییە ، پێویستمان بە جێ پەنجەی بیانییەکان نییە لەسەر خاکی عێراق، لە ئەمریکا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوێستەکانی ئەمریکا دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بەزبووەتەوە.
هه‌ر له‌و باریه‌وه نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێک‌دا دوو خاڵ دەخاتەڕوو یەکەمیان ئەمریکا هەڵوێستی روونی نییە کە بۆچی دژایەتی ریفراندۆمه‌كه‌ی کوردستان دەکات لەکاتێکدا زۆربەی خەڵک داوای دەوڵەتێک بۆ خۆیان دەکەن. خاڵی دووەمیش بەپێی راپۆرتەکە نە عێراق و نە ئێران و نە تورکیاش لەو کاتەدا توانای کردەی سەربازیان نییە بۆ سەر کوردستان، ئەمەش بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی نێوخۆیی هەر سێ پایتەختەکە، جگە لە میدیا بەرپرسانی ئەمریکیش رەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا دەگرن بەرامبەر ریفراندۆم ، رایان کرۆکەر، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: “ریفراندۆم موفاجەئە نەبوو و ئەمریکاش هەڵەی کردووە دژی ئەو پرسەیە کرۆکەر پێیوایە رۆڵی ئێران لەو پرسەدا تەنیا کێشە دروستکردنە ، چونکە ئەگەر تاران بیەوێ دەتوانێت بە ئاسانی کێشە دروست بکات لە رێگەی میلیشیاکان و هەوڵی بەرپاکردنی شەڕ، بۆیە ئێستا ئەمریکا لەژێر گوشاری میدیا و بەرپرسانی دایە و دەڵێن: “واشنتن پاڵپشتی لە حکومەتێک دەکات کە راوێژ و بڕیارەکانی لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەردەگرێت، لەنێویشیاندا بڕیارەکان دژی باشووری کوردستان”.