زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی چین.؟
ژیانی له سێ به‌شدا به‌شێكی به خه‌و به‌ڕێده‌كات، جگه له‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی تائێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی.
بۆیه زانیاری به‌پێی پێویست ده‌رنه‌كه‌وتووه له‌سه‌ر زیانه‌كانی كه‌م خه‌وی، به‌ڵام خه‌و گرنگه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌و وه‌ك بناغه‌یه‌ك زۆر پێویسته بۆ هێوركردنه‌وه‌ی جه‌سته، رۆژانه مرۆڤ به‌رده‌وام هیلاك ده‌بێت، گه‌ر بێت‌و به‌پێی پێویست مرۆڤ نه‌خه‌وێت جه‌سته‌ی ئارام نابێته‌وه، هه‌روه‌ها باری ده‌روونی مرۆڤ به‌هۆی كه‌م خه‌وی توشی كێشه‌ی باری ده‌روونی ده‌بێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانایانی بواری پزیشكیدا له‌سه‌ر كه‌م خه‌وی، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون 15% زیاتر روبه‌ڕووی رووداوی هاتوچۆ ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون به‌رده‌وام هیلان و كه‌سانێكن به ئاسانی هه‌راسان ده‌بن. خه‌و زۆر گرنگه بۆ خوێندكاران، هه‌روه‌ها زانایانی بواری پزیشكی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خوێندكاران گرنگه به‌پێی پێویست گرنگی به‌خه‌و بده‌ن، چونكه خه‌و گرنگه بۆ بیركردنه‌وه‌و مێشك فراوان ده‌كات، له‌كاتێكدا هیلاك بیت نا‌توانیت كێشه چاره‌سه‌ر بكه‌یت و هیچ مادده‌یه‌ك له‌ناو مێشكدا خه‌زن نابێت، هه‌روه‌ها شه‌وانه له‌كاتی نوستندا ئه‌و ماددانه‌ی گرنگیت پێداوه له‌كاتی خه‌ودا له مێشكتدا خه‌زن ده‌بێت. ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون روبه‌ڕووی نه‌خۆشی خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها كێشی جه‌سته زیاد ده‌كات و پێستی مرۆڤ پیر ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی مرۆڤ روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له‌كاتی كه‌م خه‌ویدا ئه‌مانه‌ن:
1-جه‌ڵته‌ی دڵ 2-هاوسه‌نگی ترپه‌ی دڵ ده‌شێوێت. 3-نه‌خۆشی دڵ 4-فشاری خوێن به‌رزده‌كاته‌وه. 5-شه‌كره