چاودێرێكی سه‌ربازی: پارتی هه‌رجوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی بكات ده‌بێت رووبه‌رووی شه‌ری ناوه‌خۆ ببێته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له پردێ كه دوێنێ شه‌و ویستیان بچنه‌وه ناو كه‌ركووك، له‌لایان هێزێكی سه‌ر به‌دژه تیرۆی لاهور تاڵه‌بانی رێگریان لێكراوه، چاودێرێكی عه‌سكه‌ریش ده‌لێت له‌ئێستادا پارتی ده‌ست به‌ستراو وه‌ستاوه، ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی كه كه‌ركووكی فرۆشت له‌به‌رده‌م پارتی وه‌ستاوه، رێگا نادات، پارتی هیچ جوڵه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری بكات، بۆ ناو كه‌ركووك ناوچه‌كانی تر”.
عوبێد كه‌لامی، چاودێری سه‌ربازی به كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی راگه‌یاندوو، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوان ئێران و حشد و به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی، له‌خاڵی به‌هێزی سه‌ربازی ئه‌وانه‌وه نایه‌ت، ده‌لێـ” هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و به‌شێكی زۆری یه‌كێتی، زۆر مه‌ترسیداربوون ئه‌گه‌ر شه‌ریان بكردایه، حشدی شه‌عبی هێزی ئه‌وانی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام خیانه‌تی ناوه‌خۆی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌وره‌دانی بارزانی به‌هێزی عه‌سكه‌ری و خیانه‌ت، وای كرد كورد بشكێت، پاشه‌كشه بكات”.
عوبێد كه‌لامی ده‌لێـ” له‌رووی سه‌ربازیه‌وه له‌ئێستادا بارزانی ده‌وره دراوه له شنگال تا كه‌ركووك هێزی بارزانی له‌به‌رده‌م دوو رێگایه، یان ته‌سلیم بوون یان شه‌ڕی براكوژی ناوه‌خۆی خۆی كه خیانه‌تكه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی له‌ئێستادا ئه‌و هه‌ره‌شه له بارزانی ده‌كات، ده‌لێـ” بارزانی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت شه‌ڕی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران بكات، ده‌بێت سه‌ره‌تا شه‌ڕی ئه‌و خیانه‌تكارانه بكات كه پیلاندارێژه‌ری پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه بوون”.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سه‌ربازیه عه‌ره‌به، ده‌شلێـ” پیلانه‌كه هه‌رێمی بووه و هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بووه به به رووداوی ناوه‌خۆی عێراقی، رێكه‌وتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، كه له‌رووی ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئومه‌ران سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی بێنه ژووره‌وه، باڵی رێكه‌وتوو له‌ناو یه‌كێتیش له پشته‌وه له هێزی بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ بده‌ن، له پێشه‌وه‌ش سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی به سه‌ركردایه‌تی قاسم سولێمانی هێرش بكه‌ن، بۆیه بارزانی ناچاربوو خۆی له‌و شه‌ڕه به‌دوور بگرێت، چونكه نه‌كردنی شه‌ڕی بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به خیانه‌تی ناوه‌خۆی هه‌بوو، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ترس نه‌بووه له شه‌ڕی حشدی شه‌عبی بۆیه ده‌بێت عه‌بادی ئاگاداری ئه‌و دۆخه بێت چونكه ئه‌مه كاره‌ساتی گه‌وره بۆ عێراق ده‌هێنێت”.