فه‌رماندرا پێشمه‌رگه له به‌رگری بۆ پێشره‌وی یه‌ك كاتژمێری تر له مه‌خمووره
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر ده‌ستپێشخه‌ری كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ئێران ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵنه‌كرد، فه‌رمانی درا پێشمه‌رگه له به‌رگریه‌وه، بۆ پێشره‌وی هه‌نگاو بنێت، له‌ئێستادا پێشمه‌رگه پێشره‌وی ده‌كات بۆ ناو مه‌خموور”.
جه‌مال مورتكه، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر_ مه‌خموور له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند” حەشدی شەعبی و میلیشیاکانی دیکە لە سنووری مەخموور تێکشکاون و پێشڕەویی پێشمەرگە بۆ ناو مەخموور بەردەوامە هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور بەرامبەر بە پێشمەرگە تێکشکاون و کەمتر لە کاتژمێرێکی دیکە بە تەواوی مەخموور لە حەشدی شەعبی پاک دەکرێتەوە و ئازاد دەکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حەشدی شەعبی لە شکانێکی گەورە دایە و “ڕەنگە لەو سنوورەی دیاری کراوە، زیاتر پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت.
هه‌روه‌ها مورتكه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” کاتژمێر 12:45 خولەک، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە مەخموور تێکشکێنراون و 80%ی سەنتەری شارۆچکەی مەخموور کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی دیکەی عێراق لە سنووری زومار، مەخموور و پردێ هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و لە سەرجەم میحوەرەکان تێکشکێنران و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.