د.مەحمود عوسمان :كەس حیساب بۆ سەرۆككۆماری عێراق ناكات

 

سیاسەتمەداری ناوداری كورد “د.مەحمود عوسمان ” لەبارەی ڕۆڵی سەرۆككۆماری عێراق ڕایگەیاند ” سەرۆككۆماری عێراق ڕۆڵی نەماوەو كەس حیسابی بۆناكات بۆیە بوون و نەبوونی وەكو یەكترە “.

“د.مەحمود عوسمان ” لەبارەی روداوەكانی ئەمدواییەی 16ی ئۆكتۆبەر كاریگەری سەرۆككۆماری عێراق دەلێت ” فواد مەعسوم وەكو سەرۆككۆماری عێراق رۆڵی نەماوەو كەس حیسابی بۆ ناكات ، تا ئێستا دیار نییە لە پۆستەكەیدا دەمێنیتەوە یان نا ، بەرێكەوتن پارتی و یەكێتی دایانناوە هەركاتێك پێی بلێن دەگەرێتەوەو كوردستان “.

هەروەها گوتیشی ” عەبادی توانیویەتی سەرەنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕابكێشێت و مامەڵەی لەگەلدا بكەن ، كاتی خۆی تاڵەبانی ناسراو بوو ، كەسایەتی هەبوو ، رۆڵی دابویە پۆستەكەی ، بەڵام ئێستا ئەو پۆستە هەبێت و نەبێت ، هیچ بۆ كورد ناگۆڕێت “.

Back to top button