پەرلەمانتارێكی بەریتانی: ھەموو جیھان قەرزاری سەرۆك بارزانییە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكی دا, رایگەیاند كە ئامادە نیە وادەی سەرۆكایەتی بۆ درێژ بكرێتەوە, داوای كرد دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم دابەشی سەر دامەزراوە یاساییەكانی دیكەی حكومەت بكرێت تا هەڵبژاردنی داهاتو بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لە هەرێمی كوردستان دروست نەبێت, پەرلەمانتارێكی بەریتانی، لە تویتێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە ھەموو جیھان، قەرزاری سەرۆك بارزانییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/10/2017، نەدیم زەھاوی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا كە كوردە، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێكی كردووە و نووسیویەتی: “جیھان قەرزداری سەرۆك بارزانییە، بۆ سەركردایەتییكردنی پێشمەرگە قارەمانەكان لە شەڕی داعش. سوپاس بەڕێزم”.

ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا، گلەیی لە حكوومەتەكەی كردووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بە داخەوە بەریتانیا ئیستاش بە سیاسەتەكەی ئاسانكاریی بۆ جینۆسایدی كورد دەكاتەوە”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/10/2017، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە نامەیەكیدا كە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی كرد، رەتی كردەوە كە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی درێژ بكرێتەوە.

 

Back to top button