بارزانی: دەنگی سێ ملیۆن كەس بۆ سەربەخۆیی بە كەس ناسڕدرێتەوە
لە پەیامێكدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەنگی سێ ملیۆن كەس بۆ سەربەخۆیی بە كەس ناسڕدرێتەوە. راشیگەیاند “نامانەوێ خوێن بڕژێت، دەمانەوێ كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێ، بەڵام ئەگەر نیازی شەڕتان هەیە ئەوان مردن هەڵدەبژێرین و ناهێڵین كەرامەتمان بشكێت”.
بارزانی راشیگەیاند “ئەگەر گشتپرسیش نەكرایە پلان هەبوو هێرشكردنە سەر ناوچە كوردستانییەكان و تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان، چونكە فەرهەنگی بەغدا نەگۆڕاوە و قەناعەتی بە فیدراڵیش نەبووە”.
لەبارەی رووداوەكانی كەركووك، بارزانی گوتی “خیانەتێكی گەورە لە شەوی 15 لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر كرا، ئەوەی هەرگیز پێشبینیمان نەدەكرد و بە خەیاڵیشماندا نەدەهات؛ ئەو خیانەتە نیشتمانییە گەورەیە بوو كە لە كەركووك ئەنجامدرا، لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوی لە پێشمەرگە و هەموو خەڵكی كوردستان درا”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند “دەسەڵاتی بەغدا تووشی غرورێكی گەورە بووە، زۆر هەوڵماندا شەڕ نەبێ، بەڵام هێزە عێراقییەكان بەتایبەت حەشد هەر دەیانویست بێنە پێشەوە بۆیە پێشمەرگە ناچاربوو بەرگریی بكات و رێگە بە پێشڕەوییەكانیان نەدەن”.
چه‌ند وته‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی
* زۆر له مێژه نیشانه‌ی نیازخراپیان ده‌ركه‌وتبوو، ریفراندۆمیان كرده بیانوو.
* له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه هه‌رگیز سوپا نه‌یده‌توانی مووسڵ رزگار بكات.
* ئێمه وامان زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له قوربانیدانی كورد ده‌گرێت و به‌غداش وه‌فای ده‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه بینیمان هه‌ر له‌و وه‌خته‌وه هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بوو، ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه.
* پێشتر له وتاره‌كانمدا رامگه‌یاندبوو، ده‌بێت پێشبینی زۆر فشار و ته‌گه‌ره بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رگیز پێشبینی نه‌ده‌كرا و به خه‌یاڵیشمان نه‌ده‌هات، ئه‌وه بوو له شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16 ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه له كه‌ركووك كرا و له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان درا و ده‌نگی زوڵاڵی سێ ملیۆن ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانیان وا لێ‌كرد و كاره‌كه‌یان سه‌ختتر كرد و ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته نه‌بوایه ئێستا دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بوو.
* ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه وایكرد، وره دابه‌زێت و پلانه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت.
*ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكا به تیرۆریست ناویان ده‌بات، بێن و سواری تانكی ئه‌برامز بن و په‌لاماری كوردستان بده‌ن.
*مه‌به‌ستیان جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور نییه و ده‌یانه‌وێت هه‌یبه‌ت و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بشكێنن.
* مردن هه‌ڵده‌بژێرین ناهێڵین كه‌رامه‌تی ئێمه بشكێت.
مومكین نییه ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا قبوڵ بكرێت و كه‌ركووك ناسنامه‌ی كوردستانییه.
* به‌رزترین پله‌و پایه بۆ من پێشمه‌رگایه‌تییه.
* دڵنیاتان ده‌كه‌م من له‌گه‌ڵتان ده‌بم و من پێشمه‌رگه‌ی ئێوه‌م.