بۆ ڕاگرتنی ئێران, ناتانیاهۆ داوای هاوپەیمانێتی دەكات

 

لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی واتام هاوس لە لەندەن، لە میانەی پێشكەش كردنی وتارێك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە گرنگیەوە باس لە زەرۆرەتی دروست كردنی هاوپەیمانێتی لە نێوان وڵاتەكەیی و دراوسێكانی دەكاتەوە.

ناتانیاهۆ ئاماژەیدا بە پەلكێشی و داگیركاریەكانی ئێران لە لوبنان و یەمەن و سوریاو عێراق كردو وتی ئێستا هەموان لە نیازەكانی ئێران دەگەن و بۆ ڕاگرتنیشی هاوپەیمانێتی ئێمەو وڵاتانی ناوجەكە چارەسەرە.

ئەمە لە كاتێكدایە جگە میسڕو ئەردەن هیچ وڵاتێكی عەرەبی تا ئێستا ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نیە،بەڵام چاودێران پێیان وایە لە داهاتویەكی نزیكدا دۆخەكە دەگۆڕێت و وڵاتانی عەڕەبی ناچار دەبن لەگەڵ ئیسرائیل مامەڵە بكەن بۆ كورت كردنەوەی دەستی ئێران لە ناوچەكە.

Back to top button