گوتەبێژی رەوتی حیکمەی عێراق: پێداگرین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
بەلیغ ئەبوکەلەل، گوتەبێژی رەوتی حیکمەی عێراق له تویتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر: جه‌خت له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، ده‌لێت ده‌بێت وه‌ك پارێزگایه‌ك هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بكه‌ین”.
گوته‌بێژی ره‌وتی حیكمه‌ت كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایده‌گه‌ێنێت، دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان بەپێی یاسای پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمەکان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دابەشکردنی بەشە بوودجەی ساڵی 2018، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” پێداگرین لەسەر ئەوەی بودجە بگاتە هاووڵاتیان بە رێگەی دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکانی کوردستان، نەک دابەشکردنی بە خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی بەبێ بەشداریی هەرێمی کوردستان ، به‌پێچه‌وانه‌ى یاساى فیدراڵیى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى ناوبرد.، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، رەتیدەکاتەوە مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگا نه‌ك وه‌ك هه‌رێم، هیچ سوودێك به هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان بگەیێنێت و رایدەگەیێنێت، ته‌نها مه‌به‌ست لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناده‌ستووریی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.