سەرۆك بارزانی پرسەنامەی ئاراستەی قاسم سولەیمانی نەكردووە
دوای ئەوەی میدیاكانی سنوری سلێمانی هەوالێكی مالپەری تەسنیمی ئیرانیان بڵاو كردەوە كە گوایە سەرۆك بارزانی بە بۆنەی كۆچی باوی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی قاسم سولەیمان پرسەنامەیەكی ئاراستەكردووە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) سەرۆك بارزانی كە لە ئێستادا لە مەتەرێزی بەرگری و سەنگەرەكانی پێشمەرگەیە, هەموو كاتەكانی خۆی بۆ پالپشتی كردنی پێشمەرگە تەرخان كردووە, نەپرژاوەتە سەر ناردنی پرسە نامە بۆ قاسم سولەیمانی.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” سەرقالی سەرۆك بارزانی بۆ رێكسختنەوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە, ترسی لە دڵی دوژمنانی هەرێم دروستكردووە, بۆیە میداكانی سلێمانیان راسپاردووە تا هەواڵی ناڕاست بە ناوی سەرۆك بارزانی بڵاو بكەنەوە”
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” بڵاو كردنەوەی ئەم هەواڵە ناڕاستە لە ئێستادا درێژكراوەی ئەم شەڕە دەروونیەیە كە میدیاكانی سلێمانی دژ بە خەڵكی دلسۆزی كوردستان پەیرەوی دەكەن.