ئەو بەشەی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆچی وایان کرد؟
ئیسماعیل بێشكچی له وتارێكی دا كه رۆژنامه‌ی باس كردوویه‌تیه‌وه، به كوردی، ده‌لێـ”به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، به‌رپرسه له‌و دۆخه، هه‌روه‌ها باس له قۆتابخانه‌ی كوردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌كات و له وتاره‌كه‌دا ئاماژه به رووحی كوردایه‌تی بارزانی ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات هیچ كه‌لێنێكی نانیشتمانی و كوردایه‌تی تێدا نیه، بارزانی خۆی پێشمه‌رگه بووه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشمه‌رگه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم بووه بۆیه پاشه‌كشه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هیچ له بارزانی ناگۆڕێت چونكه ئه‌و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه”.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی ئیسماعیل بێشكچی …
مەسعود بارزانی، رەتی کردەوە ماوەکە له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا درێژ بکرێتەوە، بۆ خۆیشی گوتی وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ژیانی ئاسایی خۆی درێژه پێ ده‌دات. بارزانی هه‌ر خۆی پێشمه‌رگه‌بووه، شێوه‌ی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگه‌كانی و راوه‌ستان و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌كان و لێدوانه‌كانی هه‌ر وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك بووه، بۆیه هە وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات.
مەسعود بارزانی، له خانه‌واده‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر هاتووه‌ته دنیاوه، یه‌كێك له تایبهتمهندییهسهرهكییهكانی، نیشتمانپه‌روه‌رییه.
سه‌رچاوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریی بارزانی له كوێوه هاتووه؟ كاتێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌خوێنینه‌وه و ورد ده‌بینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بارزانی په‌روه‌رده‌یه‌كی گرنگی هه‌بووه و هه‌ر زوو له‌و رووه‌وه خۆی نیشان داوه.
له ساڵی 1870 عه‌بدولسه‌لام بارزانی (مردنهكهیشی 1902) و پاشان نه‌وه‌كانی عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و مه‌لا مسته‌فا بارزانی و کوڕەکانی ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی و كوڕه‌كانی ئه‌وان كه ئێستا له بواری سیاسه‌ت و پێشمه‌رگه و فهرماندهییدان.
به بۆچوونی منیش ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌رییه ره‌گه‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی بارزانییه‌وه هاتووه. ئه‌مڕۆ من پشتگیری له‌و قوتابخانه‌یه ناكه‌م، به‌ڵام كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رابردوو ده‌كه‌م، قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی، قوتابخانه‌ی بارزانی زۆر گرنگه و ده‌مه‌وێت باسی لێوه بكه‌م.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له قوتابخانه‌ی كوردایه‌تییه‌وه خوێندنی وه‌رگرتبێت، به‌دڵنیاییه‌وه شاعیرانی وه‌كوو(مه‌لای جهزیزی 1570- 1640، ئه‌حمه‌دی خانی 1651- 1707، فه‌قێی ته‌یران 1590- 1660، مه‌لایێ باتێ1417- 1491، ئه‌حمه‌دی خاسێ 1867- 1951، عه‌لی هه‌ریری 1090- 1180) خوێندووه‌ته‌وه و بیرۆكه‌كانی ئه‌وان كاری لێ كردووه و به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و شاعیرانه به‌و قوتابخانه‌یه تێ ناپه‌ڕێت.
ئه‌وانه‌ی فێركاری قوتابخانه‌ی كوردایهتین، له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نه حاجی قادری كۆیی (1817- 1897)، سه‌ید عه‌بدولقادر (1851- 1925)، شێخ سه‌عید (1865- 1925)، سه‌ید ره‌زا (1863- 1937). له زانست و زانیاریی ئه‌وان سوودیان وه‌رگرتووه و هه‌وڵی فێربوونیان لێیانەوە داوه، له وانه‌كانی ئه‌وان یان ئه‌و وانانه‌ی ئه‌وان به‌رهه‌میان هێناوه، قوتابییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی ویستوویانه.
له قوتابخانه كوردییه‌كاندا، خوێندن به زمانی كوردی بووه، قورئان و حه‌دیس و قه‌ڵه‌م به عه‌ره‌بی و فارسی بووه و ئه‌وان كردوویانه به كوردی و زانیاری و تێبینییهكانیشیان هه‌ر به كوردی به قوتابییه‌كان گوتووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش ئاشكرایه قازانجێكی زۆر گه‌وره‌ی به كورد گه‌یاندووه، ئه‌مه‌یش له كاتی سه‌روه‌ریی میره‌كان و دوای رووخانی میرهكانیش كاریگه‌ریی جارێ له‌م قوناغهیشدا به‌رده‌وامه و ئاكتیڤه.
ئه‌مانه‌ی باسمان كرد كوردایه‌تییه، له سه‌رده‌می كۆماری توركیاشدا قوتابخانه سیكۆلاره‌كانی توركیا، به‌ئاشكرا ئامانجی سه‌ره‌كییان سڕینه‌وه‌ی ئه‌و كوردایه‌تییه و نه‌مانی بووه. دوای كۆماریش له مارتی 1924قوتابخانه‌كان به‌ره‌و داخران و یاساغ رۆیشتن، تا 1928 كاتێك شۆڕشی وشه هاته كایه‌وه، بۆ كورد و تورك ماناكان زۆر گۆڕدرابوون، ته‌نانه‌ت كورد و تورك زۆر بووبوونه دژمنی یه‌كتری و به‌گژ یه‌كدا ده‌چوونه‌وه.چه‌مكی رۆشنبیریش هه‌ر وایه، كه تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆشنبیر خه‌باتكردن بوو به‌رامبه‌ر به‌و یاساغانه. ئه‌و یاساغانهی كه كران به‌رامبه‌ر به تاك، چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له لایه‌ن ده‌زگا ئایینییه‌كان كهخوێندنی خۆیان ده‌سه‌پاند له‌گه‌ڵ قوتابخانه سیكولاریسته‌كان، كه ئه‌وانیش هه‌ر هی خۆیان ده‌سه‌پاند؟ زۆر ئاشكراشه كه له سه‌رده‌می كۆماری‌دا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردایه‌تی و كوردبوون یاساغ كرا، به توندترین شێوه‌یه رووبه‌ڕووی كورد بوونه‌وه و سزای ئیداری‌یان دان.
قوتابخانه كوردییه‌كان به گۆڕانێكی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕین، شاكر ئیپۆزدهمیر، به ناوی مه‌دره‌سه‌ی كوردستان له‌ده‌وری میران و نه‌قشبه‌ندیدا (چاپی نوبههار، ئیسته‌نبۆڵ 2015) باسی له‌و گۆڕانه كردووه. ئه‌م گۆڕانهیش له‌دوا قوناغه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ده‌ستی پێ كردووه، كه ده‌بینرا بنه‌مای كورد و كوردستان تا ده‌هات له‌ناو ده‌برا و به‌گوێره‌ی ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچونی ده‌وڵه‌ت قوتابخانه كوردییه‌كان ئاڕاسته ده‌كران.كۆماریش به ته‌واوی كاری له‌سه‌ر بهسفركردنی كورد ده‌كرد و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی (كورد نییه و سووككردنی كورد و بچووكردرنهوهی كوردیان) به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و پلان بۆ داڕێژراو بڵاو كردووه.
له 1950كان و شه‌سته‌كان و حه‌فتایه‌كان، له گوندی سیرت تیمۆك له كۆزلووك، مه‌لا عه‌بدوڵا بهگیك (1897- 1992) قوتابخانه‌یه‌كی به ناوی (مه‌لا عه‌بدوڵا گهرسی) هه‌بوو. ئه‌وانه‌یشی له‌و قوتابخانه‌یه ده‌یانخوێند به‌شێكی زۆریان خاوه‌نی هه‌ستێكی میللی بوون، له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا شوێنیان هه‌بووه و له‌ده‌ستپێكی خه‌باتی گهریلاشدا له ساڵی 1980 ئه‌و قوتابخانه‌یه تاڵان كرا و رووخا و سووتێنرا و نه‌یانهێشت.خانه‌واده‌ی مه‌لا عه‌بدوڵا بهگیكیش په‌رت و بڵاو بوون و مه‌لا عه‌بدوڵا بهگیكیش به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌فی كرا، ئه‌مه‌یش بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد و كوردستان بووه و هه‌روه‌ها هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی كوردیش هه‌بووبێت له‌ناویان بردووه، ئه‌مه‌شیان بۆیه كردووه تا هیچ ئاسه‌وارێكی كوردی له‌دوای خۆیدا به‌جێ نه‌هێڵێت.ئه‌مڕۆیش زۆرێك له قوتابخانانه هه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هاوكاری ده‌كرێن و هان ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌و قوتابخانانه هیچ ئاسه‌وارێكی كورد و كوردستانی تێدا نابینرێت. له چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیی ده‌وڵه‌تدا پرۆسەی په‌روه‌رده‌ی تێدا ئه‌نحام ده‌درێت، له مه‌راسیمی به‌خشینی بڕوانامهکانیشیاندا، قایمقام، فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییش ئاماده‌یه.
هێشتنه‌وه‌ی زمان و كولتوور و هه‌ستی میللی به‌زیندوویی له قوتابخانه كوردییه‌كاندا رێگای خۆی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌یش تێ بگه‌یت، به‌شێك له تاڵه‌بانییه‌كان ده‌ڵێن (هێزی عێراقی داوه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوه‌خۆیی، بۆ ئه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ مالیكی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری عه‌ره‌بدا دانیشتووین و قسه‌مان كردووه) یان ده‌ڵێن (بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك به عێراقه‌وه ببه‌سترێته‌وه له‌گه‌ڵ مالیكی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری عێراق داده‌نیشین) یان ده‌ڵێن (بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانمان بده‌ن مان له خواردن ده‌گرین، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یاندا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین تا سلێمانی به عێراقه‌وه ببه‌سترێته‌وه). ئه‌وانه‌شی كاتێك په‌لاماری كه‌ركووكی درا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رگریی لێ بكه‌ن، كه‌چی ده‌رگایان بۆ دوژمن كرده‌وه و له به‌ره‌ی شه‌ڕ رایانكرد، گوتیان (كورد پێویستی به ده‌وڵه‌ت نییه و ده‌وڵه‌تبوون خراپه) زۆر گرنگه كه له په‌روه‌رده‌یان بكۆڵدرێته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له كوێ په‌روه‌رده بوون و له كوێ خوێندوویانه؟ ئه‌و په‌روه‌رده‌یان چی تێدا بووه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و لێكۆڵنهوهیهش بكرێت، بابه‌ته‌كه‌مان له رووی زانیارییه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.
هه‌ركه‌سێك له قوتابخانه كوردییه‌كانه‌وه په‌روه‌رده كرابێت، بێ گومان مه‌رج نییه ببێته خاوه‌نی هه‌ستێكی میللی، یاخود له‌ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا شوێنی خۆی بكاته‌وه. بۆ نموونه له 1914دا كه‌سێك لهگوندێك عه‌بدولسه‌لام بارزانی 1868-1914 داوه‌تی ماڵی خۆی ده‌كات تا له لایه‌ن عوسمانییهكانهوهلهبهرامبهر بڕه پاره‌یه‌كدا، بێن ده‌ستگیری بكه‌ن و پاشان له‌سێداره‌ی بده‌ن، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه له قوتابخانه‌ی كوردیش په‌روه‌رده‌ی وه‌رگرتبێت. له‌ته‌نیشت ئه‌ودا عه‌بدولڕه‌زاق بهدرخانمان 1864- 1918 هه‌یه له سوید له‌به‌شی یاسا و له قوتابخانه‌یه‌كی سیكولاردا خوێندنی ته‌واو كردووه و كوردێكی ناسیۆنالیسته.
ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له قوتابخانه كوردییه‌كانه‌وه په‌روه‌رده‌یان وه‌رگرتووه و خوێندنیان ته‌واو كردووه، له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له قوتابخانه سیكۆلاره‌كان خوێندن و په‌روه‌رده‌یان وه‌رگرتووه، كوردتر و كوردستانیتر بن.
چه‌په ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان، دوو توێژن به‌گوێره‌ی خۆیان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كوردیان داوه و له‌خۆیان دوور خستووه‌ته‌وه و بۆ شوێنێكی تریان ئاراسته كردوون.راستییه‌كی ئاشكرایش هه‌یه ئه‌و دوو توێژه به‌گوێره‌ی كاتی پێویست به یه‌كه‌وه په‌لاماری كورد و كوردستانیان داوه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه هاوكاری کراون و هان دراون.
هه‌ستی میللی چییه؟ نه‌ته‌وه‌په‌رستی چییه؟ وای دابنێین كوردێك له سیرت و ماردین و وان و سیلڤانهوهههستاوه و چووه بۆ ئه‌نكه‌را و ئیسته‌نبۆڵ بۆ گه‌شتكردن. ئه‌و كورده كاتێك له‌وێدا گه‌شتی كردووه، هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی له‌لا دروست بووه. ئه‌م ده‌ڵێت: “ئێمه‌یش ئه‌گه‌ر شارێكی له‌م شێوه‌یه و گوندێكی له‌م شێوه‌یه‌مان هه‌بوایه، رێگای رووناك و شاره‌كانمان رووناك بوایه، كاتێك له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر ده‌ڕۆین كه‌س لێمان نه‌پرسێت و له رێگادا رامان نه‌گرن. كه ده‌چینه شوێنێك لێمان نه‌پرسن بۆ كوێ ده‌ڕۆیت و چه‌ند رۆژ ده‌مێنێته‌وه؟ له رێگا و شارهكانماندا تانك و زریپۆش و سه‌رباز و تیمی تایبه‌ت نه‌بینین، له‌سه‌ر شاخه‌كان و شاره‌كان و گردهكانمان نه‌نووسن (چه‌ند به‌خته‌وه‌ره ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێن من توركم، یان توركیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو دنیایه)، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان له قوتابخانه‌دا به زمانی كوردی بخوێنن، له دادگاكان‌دا شاهیده‌كان به زمانێك قسه نه‌كه‌ن كه ئێمه لێیان تێنه‌گه‌ین“، نموونه‌كان و هه‌سته‌كان و بیركردنه‌وه‌كان. ئا ئه‌مه‌یه هه‌ستی میللی، ناسیۆنالیستی كوردیش له‌و هه‌سته‌دا بزووتنه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هه‌سته بباته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی ناسیۆنالیستی كوردی، له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب، تورك، فارس جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه. ناوه‌ڕۆكی ناسیۆنالیستی تورك و عه‌ره‌ب و فارس، ئامانجیان له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی كورده. ئه‌و ناسیۆنالیستانه، پهلاماردهرن، داگیركهرن و ئاسیمیلاسیۆنچین. به‌ڵام ناسیۆنالیستی كوردی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و جۆره ئامانجانه‌ی نییه، به‌ڵكوو له‌ناو ناسیۆنالیستی كوردیدا فێرت ده‌كه‌ن كه زمان و كولتووری كوردی چۆن له‌ژێر چنگی داگیركاری و زوڵم و ئاسیمیلاسیۆن و پهلامارداندا رزگار بكه‌ن. بزوتنه‌وه‌یه‌كه بۆ ژیانه‌وه‌ی كلتوور و زمانی كوردی و ئه‌م رووبهرووبوونهوهیهی زوڵمیش مافێكی ئاشكرای نێونه‌ته‌وه‌ییه، كورد ئامانجی نییه وڵاتێكی تر داگیر بكات و په‌لاماری بدات و زوڵمی تێدا ئه‌نجام بدات و ئاسیمیلاسیۆنی بكات.
من ئه‌زانم مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی له قوتابخانه‌یه‌كی سیكولارهوهخوێندنیان ته‌واو كردووه، به‌ڵام بارزانییه‌كان له هه‌ر كوێییهك خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، گرنگ ئهوهیهروحی قوتابخانه‌ی بارزانی كاریگه‌ریی به‌سه‌ریانه‌وه ده‌بێت. قوتابخانه‌ی بارزانییش دامه‌زراوه‌یه‌كه وا فێرت ده‌كات كه به‌رامبه‌ر هه‌ر زوڵم و هه‌ر پهلاماردانێكدا، پێویسته تایبه‌تمه‌ندیی كورد و كوردستان بپارێزرێت.
زانستی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوو و كۆمه‌ڵناسی و زانستی سیاسه‌ت و ئابووری و زانستهكۆمهڵایهتییهكان له دیسپلینه گرنگه‌كانی ناو ئه‌مانه‌ن. له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانستی مرۆڤایه‌تیدا لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵوێست و بۆچوونی كورد زۆر گرنگه.
كورد میلله‌تێكن دووچاری كۆمه‌ڵكوژی كراونه‌ته‌وه، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه چ كاتێك ئه‌نجام درا؟ هه‌ڵه‌بجه، كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌نفال چۆن له‌بیر كرا؟ زیندانه‌كه‌ی سلێمانی كه ئێستا بووه‌ته مۆزه‌خانه چۆن له‌بیر كرا؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت بۆ به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، كه تا ئێستا باس له‌یه‌كێتیی خاكی عێراق ده‌كه‌ن. ئه‌مانه‌یش واز لێ بێنه ئه‌بێت چی لۆژیكێك بێت، كه تۆ دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بیت و له‌گه‌ڵ په‌لامارده‌ر و دوژمنهكهتدا ببێته یه‌ك و سه‌نگه‌ر دژی سه‌ربه‌خۆیی بگریت و داوای هاتنی هێزی عێراقی بكه‌یت بۆ هه‌ولێر و داگیری بكات؟ هه‌موو ئه‌وانه له‌رووی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانستی مرۆڤایه‌تییه‌وه زۆر گرنگ و پێویستن.
به‌شێكی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئهنفالێكی تریان به‌سه‌ر كوردا هێنا، كۆمه‌ڵكوژییه‌كی تریان به‌سه‌ر كوردا هێنا، له‌بیری خۆشیاندا وا ده‌زانن ته‌نیا به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌و كاره‌یان كردووه، كه له‌مه‌شدا زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چوونه. به‌دڵنیاییه‌وه به‌رامبه‌ر به میلله‌تی خۆیان چوونه به‌ره‌ی دوژمنانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی دوژمن و ئه‌وه‌نده‌ی توانای دوژمن بڕوایان به به‌ڕێوه‌به‌راتیی كوردی خۆیان نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زوڵم و ئه‌و هه‌موو كۆمهڵكوژییهیان به‌رامبه‌ر به كورد كردووه، كه‌چی هاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوون به یه‌ك و ده‌ڵێن (ده‌وڵه‌تبوون خراپه).
باشه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان و بۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌وڵه‌ت به پێویست ده‌زانن و له‌گه‌ڵ دوژمنهكاندا ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و پیلان داده‌ڕێژن دژی دهوڵهتویستهكان، چییه؟ ئه‌م هه‌ڵوێستانه له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی مرۆڤایه‌تیدا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و سوودی هه‌یه.
كاتێك له باكوور قسه له‌گه‌ڵ كوردێكدا ده‌كه‌یت و لێی ده‌پرسیت باری داراییت چۆنه؟ زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌ڵێت: “به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێم و نایدۆزمه‌وه”. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان پرسیار له باشوورییه‌ك بكه‌یت به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: “ده‌وڵه‌ت مووچهكهمان ناداتێ، مووچهكهمان بڕدراوه”. به‌ڵام ده‌بێت سه‌رنج بده‌ین ئه‌م وه‌ڵامانه له‌و كاته‌دا هاته كایه‌وه كه گرووپی تیرۆرستی داعش په‌لاماری كوردستانی دا و زیاتر له‌دوو ملیۆن له كورد و عه‌ره‌ب و سووری و ئێزدی ئاواره‌ی كوردستان بوون. كه ئه‌و ژیانه‌یان به‌سه‌ردا هاتووه‌و به‌رهه‌میان نامێنێت، ئیدی هه‌ڵوێست و لێكۆڵینه‌وه‌كه گرنگیی ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت بچینه‌وه بۆ زانستی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی تا له‌و رووه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین.
پارچه‌پارچه‌بوون و دابڕان و دابه‌شبوون دیارده‌یه‌كی گرنگه، به‌م قۆناغه‌دا چۆن تێپه‌ڕیون، بهدڵنیاییهوهدهبێت پشت به دیارده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ببه‌ستیت و لێی بكۆڵیته‌وه. ئه‌مه‌یش له‌نێوان كورده‌كاندا جیاوازییه‌كی زۆر قووڵی هێناوه‌ته كایه‌وه كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیی یه‌كتری بكه‌ن. نموونهبهشێك له تاڵه‌بانییه‌كان له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ژێر به‌ژێر ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و دژی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌ست به‌كرده‌وه‌ی په‌لاماری ده‌كه‌ن. بۆ دیاریكردنی ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وت و چه‌مكانه دیسان پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ زانستی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆر گرنگه.
لێره‌دا بابه‌تێكی تر هه‌یه گرنگه و پێویسته باسی لێوه بكه‌م، رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاتێك كه‌ركووكیان راده‌ستی هێزه عێڕاقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كرد، خاڵێكی زۆر گرنگه. له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێدوانی جۆراوجۆر ده‌درێت و زۆربه‌شیان ده‌ڵێن (مەسعود بارزانی ئه‌مه‌ی نه‌كرد و ده‌بوایه ئه‌م شتانه بكات) لێدوانی له‌و شێوه‌یه زۆر ده‌درێت، به‌ڵام به‌رپرسه سه‌ره‌كییه‌كه به‌شێكی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بوون و له‌پاڵ ئه‌وانیشدا پێكهاته سیاسییه‌كانی وه‌كوو كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌كه‌كه‌یش بێبه‌ش نین. هه‌ر به‌شێكی ئه‌وانن هێزی عێراقی داوه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ن تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌یشدا هیچ سزایه‌ك نه‌بێت و ئه‌و لێدوانانه له ناوه‌ڕاستی مه‌یدانی سیاسی‌دا ده‌نگ بداته‌وه، لێره‌دا ئیراده‌ی سیاسیی كورد به‌لاوازی نیشان ده‌دات. پێویسته ئه‌و به‌شه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و ئێران و عێراقدا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه بخه‌نه ده‌ره‌وه و كاریگه‌ریی هێزه‌كانی ئه‌وانیش به‌گوێره‌ی پێویست كه‌م بكرێته‌وه. پێویستیشه هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی كوردستانی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێت به سه‌نته‌ری بڕیاردانی كوردستان.
مەسعود بارزانی پێشمه‌رگه‌یه، وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌رده‌وامی به ژیان ده‌دات. ناسینی مەسعود بارزانی بۆ من و وهقفهكهم شهڕهفێكی زۆر گه‌وره‌یه، كاركردنیش له‌گه‌ڵ وه‌قفی بارزانیدا هه‌موو كاتێك ئه‌و مانایهم پێ ده‌به‌خشێت كه به خۆشه‌ویستییه‌وه یادی بارزانی ده‌كه‌مه‌وه.
وه‌كوو قوتابخانه‌یه‌كی كوردی، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی مرۆڤایه‌تیدا پێویسته كاركردنێكی قووڵ و گرنگ بكرێت بۆ قوتابخانه‌ی بارزانی.