بڕیاری دەستگیرکردن بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرا

بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دادگای رووها بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دەرکرد.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 9 ـ11 ـ2017، بە ئامادەبوونی دوو پارێزەری گوتەبێژی هەدەپە، پێنجەم دادگای سزا قورسەکانی رووها بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرد.

سێڤدا چەلیک و ئێمرا شەیهانئۆغڵو، پارێزەرانی بایدەمیر داوایان لە دەستەی دادوەران کرد جارێکی دیکە بانگهێشتنامە بۆ عوسمان بایدەمیر بنێرن بەمەبەستی خستنەڕووی گوتەکانی و بەرگریکردن لەخۆی، چونکە ئامادەی دانیشتنی دادگاکە نەبوو، هەروەها بۆئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوابخرێت.

دەستەی دادوەرانیش سەرباری دواخستنی دانیشتنی دادگاییکردنەکە، بڕیاری دەستگیرکردنیان رەوانەی هێزە ئەمنییەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی.

ژیاننامەی عوسمان بایدەمیر

– لە 1-1-1917 لەدایکبووە.

– لە 2015 بە پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا.

– کۆلێژی یاسای لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد تەواوکردووە.

– لە 1995دا بووەتە سەرۆکی لقی ئامەدی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە تورکیا.

– لە 1995-2002 ئەندامی دەستەی بەڕێوبەردنی رێکخراوی مافی مرۆڤ بووە لە تورکیا.

– لە 3-11-2002 بە پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەل هەڵبژێردرا.

– بەهۆی تێنەپەڕاندنی بەربەستی پەرلەمان لەلایەن پارتەکەیەوە نەبووە پەرلەمانتار.

– لە 2004 – 2014 سەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد بوو.

– یەکەمین پارێزەری خۆبەخشە کە بووەتە پارێزەری ئۆجەلان لە 2009 دا.

– تائێستا سەتان دۆسیەی جیاوازی لە دادگاکانی تورکیا لەسەر کراونەتەوە.

– بەهۆی بەکارهێنانی پیتی W لە نەورۆزی 2007 سزای زیندانی بۆ دەرکرا، بەڵام جێبەجێ نەکرا.

– مانگی حوزەیرانی 2017 به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به‌ كارمه‌ندی حكومه‌ت ده‌ستگیركرا، بەڵام دوای نزیكه‌ی كاژێرێك و پاش ئیفاده‌دان، به‌مه‌رجی دادی ئازادكر

Back to top button