پۆتین و ترەمپ ڕێكەوتن
بە پێی ڕاگەیەنراوێكی كرملن هەریەك لە سەرۆكی ئەمریكاوڕووسیا دەربارەی دۆخی سوریا گەیشتونەتە ڕێكەوتن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی كرملن هەردوو سەرۆك ڕێكەوتوون كە هەڵچون و گرژیەكان كەم بكەنەوەو پەیوەندی بەردەوام لە نێوانیان هەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە داعش و پاراستنی یەكێتی و سەروەری خاكی سوریاش تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
سەرەڕای ئەو پێكهاتنە ڕوسیاو ئەمریكا ڕایان گەیاندووە كە پرسی سوریا بە جەنگ یەكلایی ناكرێتەوەو پێویستە ڕێگەچارەی ئاشتی تاكە بژاردە بێت..