كۆمه‌ڵ و گۆڕان خۆیان پێشنیاری دانیشتن ده‌كه‌ن خۆشیان پێیه‌وه پابه‌ند نابن
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری كۆمه‌ڵ له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری دانیشتنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هه‌ر ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاماده نه‌بوون له دانیشتنه‌كه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان به‌شداری بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێـ” له‌ناو ئه‌و حزبانه دا كه‌س به‌كه‌سه، هه‌ركه‌س بهقهوانی خۆی ده‌خوێنێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” بەهۆی ئامادەنەبوونی سه‌رۆكی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو، كه پێشنیاری دانیشتن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌زاری وه‌زیری كۆمه‌ڵ عه‌بدولستار مه‌جید بووه، پێشنیاره‌كه هی ئه‌وان بوو، به‌ڵام زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاماده نه‌بوونه فراكسیۆنه‌كانیان بنێرن بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش وای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه خۆی هه‌وڵ بدات بۆ رازیکردنی ئەو دوو فراکسیۆنە بۆ بەشداریکردنیان، به‌ڵام پێشتر رایانگه‌یاندووه، كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.