ڤیدیۆ: نرخی فرۆشتنی كه‌ركووك و پاره‌ی رۆژانه‌ی بافل و لاهور كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ بۆیان دێت ئاشكرا ده‌بێت

پاش ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك له‌لایان باڵێكی ناو یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی ( بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی) راده‌ستی سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی كرا، ئێران رۆژانه‌ له‌ نه‌وتی كه‌ركووك، 35 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بات بۆ 33 پاڵاوگه‌ی ئێرانی”.

عه‌لی جفان مرادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ پۆستێكی دا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردۆته‌وه‌، رایده‌گه‌ێنێت”سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌وتی شیمال به‌ڵگه‌ی بۆ من ناردوه‌ كه‌ رۆژانه‌ ٣٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران ده‌ڕوات و پاره‌ی ١٥ هه‌زاری بۆ حكومه‌تی عێراق و پاره‌ی ٢٠ هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ش كه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاری رۆژانه‌ ده‌درێته‌ بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی”.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامنێره‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌شلێـ” تا ئێستا  لاهور و بافێل له‌ باره‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه‌ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه‌”.

Back to top button