ئایا ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی کوردستانی گرته‌وه سروشتی بوو یان ده‌ستکرد؟
بومه‌له‌رزه‌ی ده‌ستکر چۆن درووستده‌کرێت؟
ئه‌مشه‌و ١٢-١١-٢٠١٧ بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانی گرته‌وه و چاودێرانی بواری بومه‌له‌رزه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه سه‌رچاوه‌ی بومه‌له‌رزه‌که سنووری ئێران بووه که به گوڕی ٧.٢ ده‌ستیپێکردووه و له ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ گوڕی ٤.٥ ی ڕێخته‌ر ناوچه‌که‌ی هه‌ژاندووه.
لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان باس له سێ جۆری بومه‌له‌رزه ده‌که‌ن که دوویان سرووشتین و جۆرێکیشیان ده‌ستکرده.
١ -بومه‌له‌رزه‌ی ته‌کتۆنی: ئه‌م جۆره بومه‌له‌رزه‌یه به هۆی شکان و ترازانی به‌شه‌کانی ناوه‌وه‌ی زه‌وییه‌وه ڕووده‌دات و ده‌بێته هۆی له‌رینه‌وه ڕووی زه‌وی و ڕووداوێکی سروشتییه.
٢-بومه‌له‌رزه‌ی ناته‌کتۆنی: ئه‌م جۆره بومه‌له‌رزه‌یه له ئه‌نجامی چالاکییه گڕکانییه‌کانی نێو ناخی زه‌وییه‌وه درووستده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و فشار و هێزانه‌ی له ناوخۆی زه‌ویدا به‌هۆی گڕکانه‌وه درووست ده‌بێت.
٣-بومه‌له‌رزه‌ی پیشه‌سازی (ده‌ستکرد): ئه‌م جۆره‌یان بومه‌له‌رزه‌ی سرووشتی نیه و مرۆڤ ده‌ستی تێیدا هه‌یه. زۆرجار به‌هۆی تاقیکردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌کان و موشه‌ک و بۆمبه گه‌وره‌کان درووستده‌بێت و ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌گرێته‌وه.
له‌ساڵی ٢٠١٥ حکومه‌تی یابانی به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی به بڕی ٢٠٠ کیلۆ گرام مادده‌ی وێرانکه‌ری “دینامیت” له چیایه‌کی یابان بومه‌له‌رزه‌ی درووستکرد و بووه هۆی له‌رینه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کی فراوانی جوگرافی.
له‌ساڵی ٢٠١٦ کۆریای باکور، له تاقیکرنه‌وه‌یه‌کی چه‌کی ئه‌تۆمیدا بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به گوڕی ٥.٦ به پێوه‌ری ڕێخته‌ر درووستکرد، که بووه هۆی نیگه‌رانبوون و په‌یداکردنی ترس لای ده‌وڵه‌تانی هاوسێی وه‌ک یابان و کۆریای باشور.
جگه له‌وه‌ی چه‌کی دووسه‌ره‌ی کیمیتریل و گازی کیمیتریل که کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت هه‌یانه بۆ مه‌به‌ستی درووست‌کردنی تۆفان و لافاو و گه‌رده‌لول و بومه‌له‌رزه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک بیانه‌وێت به‌کاری ده‌هێنن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ چه‌کی هه‌ژێنه‌ر و کاریگه‌ری ته‌کنه‌لۆژی هه‌ن له ڕێگه‌ی پیشاندانی ڕووداوی سرووشتییه‌وه ئامانجی سیاسی ده‌پێکن.
گومان له بومه‌له‌رزه‌که‌ی کوردستان؟
له‌چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه ئێران خاوه‌نی ئه‌و چه‌کانه‌یه که ڕووداوی سرووشتی وێرانکه‌ری وه‌ک بومه‌له‌رزه درووستده‌که‌ن. جگه له‌وه له سنووره‌کانیدا خه‌ریکی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی و چه‌که وێرانکه‌ره‌کانه که‌به‌هۆیه‌وه بومه‌له‌رزه له ناوچه‌که‌دا درووستده‌کات.
گومان له بومه‌له‌رزه‌که‌ی کوردستان که له‌وانه‌یه ده‌ستکرد بێت، له‌م ڕووه‌یه که هیچ جارێکی پێشووتر له بومه‌له‌رزی سروشتی‌دا ته‌واوی ناوچه‌که‌ی به‌و فراوانییه نه‌گرتۆته‌وه و هێنده‌ش به‌هێز نه‌بووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌نگ و باسی ئه‌وه‌ش بڵاو ده‌کرێته‌وه که له سات و کاتی دیاریکراوی تردا هه‌مان بوومه‌له‌رزه دووباره ده‌بێته‌وه که ئه‌مه‌شیان گومانی ئه‌وه زیاد ده‌کات زانیارییه‌کان تایبه‌ت بن به هه‌واڵگری چه‌ک، نه‌ک ڕووداوێکی سرووشتی وه‌ک بومه‌له‌رزه که قورسه پێشبینی بکرێت.